دارایی هەرێم داوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەکات
کوردستان 10:59 PM - 2024-03-01لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی هەرێم، داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان كردووە لە ماوەی 24
سەعاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بە زمانی عەرەبی بۆ بنێرن بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدای
بكەن ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژانی هەینی و شەممان بەدوای یەکدا پشوون.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ وەزارەت و دەستەکان کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە تێیداهاتووە: "ئەمڕۆ هەینی داوا لەسەرجەم وەزارەتەکان
کراوە، لیستی مووچەی فەرمانبەران لە 24 سەعات دا بەزمانی عەرەبی ئامادە بکەن".
ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی داوای ئامادەکردنی کردووە
"لیستی مانگی شوباتە" و بە زمانی عەرەبی دەبێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەدوا كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی
نوێنەران لەمانگی رابردوو داوای ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی
کرد، بەگوێرەی داوا و مەرجی وەزارەتی دارایی عیراق، دەبێت لە لیستەکەدا ئاماژە
بە لیستی ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست كرابێت لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی و بەشێوەیەكی
ڕێكخراو لەسەر سی دی ئامادەبكرێت و لیستی موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین و وەزارتی كار و كاروباری كۆمەڵەتی لیستی كەمئەندامان بە
یەك لیست بێت.
بەگوێرەی داواکاری وەزارەتی دارایی عیراق، پێویستە حکومەتی هەرێم تەواوی
زانیاری لەسەر میلاکی مووچەخۆران بنێرێت، بەو فەرمانبەرانەشەوە کە موڵەتپێدراون.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19