یەكێتی داوای قەرەبووی سووتانی لەنگەی هەولێر دەخاتە بەردەم سودانی
کوردستان 03:27 PM - 2024-02-28ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر
یەكێتی دۆسییەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەخاتەبەردەم سەرۆكوەزیرانی عیراق و پێداگری لەسەر قەرەبووكردنەوەیان دەكات، بەپێی زانیارییەكانیش 40%ـی بازاڕەكە سووتاوە كە نزیكەی 800 دوكانە.
فراكسیۆنی یەكێتی دۆسییەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێر ئامادە دەكات
كەریم مەلا شكور سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە وەكالەت لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنەكەمان بەڕەسمی داوای قەرەبووی زیانی ئەو رووداوە نەخوازراوە لە حكومەتی عیراق دەكات كە بەهۆی ئاگرەوە كە لەكاسبكارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوت".
"بۆ مەبەستی قەرەبووكردنەوەكە، دۆسییەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە ئامادە دەكەین بە ناو و قەبارەی دارایی زیانەكە، پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكەین كە قەرەبوویان بكرێتەوە لەو بودجەیەی كە بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو لەعیراق هەیە" كەریم مەلا شكور وادەڵێت.
نزیكەی 800 خاوەن دوكان زیانیان بەردەكەوێت
ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر زیانی ماددی بە نزیكەی 800 دوكانی جۆراوجۆر گەیاند و لیژنەی لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە پێكهێندراوە، بەرگریی شارستانی شارەكەش ئاشكرایدەكات، كە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان 40% ـی بازاڕەكە سووتاوە.
بەگوێرەی وتەی چەند دوكاندارێك كە قسەیان بۆ PUKMEDIA كرد، سەرباری سووتانی زۆرێك لەدوكانەكانیان، بەهۆی قەرەباڵغییەوە دزییەكی زۆریشیان لێكراوە، بەتایبەت دوكانی مۆبایل و كەرەستەی گرانبەها.
دوكانداران گومانیان لەرووداوەكە هەیە
ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە نزیكەی سەعات 7:00 ئێوارەی دوو شەممە 27/2/2024 كەوتەوەو كۆنترۆڵكردنەكەشی نزیكەی 3 سەعاتی خایاند، بەگوێرەی زانیارییەكان 800 دوكانی هەمەجۆر سووتاون، لەكاتێكدا بازاڕەكە 2400 دوكانە.
بایز سدیقی تەمەن 45 ساڵ كە شاگردە لە دوكانێكی فرۆشتنی پێڵاوی ئەوروپی بەكارنەهاتووی بازاڕەكە بە PUKMEDIA ی وت: "بۆ وەرزی نوێ چەند رۆژێكە كالە و پێڵاوی ماركەمان هێنابوو، هەمووی سووتان هیچمان بۆ دەرنەچوو، كە بەهای زیانەكەمان زیاتر لە 25 هەزار دۆلارە".
"زۆربەی دوكاندارەكان گومانیان هەیە و قسەی ئەوە دەكرێت كە بە ئەنقەست سوتێندرابێت و بیستومانە كە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكارەكە و دزیاریی بازاڕەكەش پێكهێنراوە، بەڵام كارەبا كوژێنرابووەو زۆربەی دوكانەكان كامێرامان هەیە، بەڵكو سەرەداوێك ئاشكرا ببێت"، بایز سدیق وایوت.
یەكێتی ئامانجی خزمەتكردنە
لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتیش بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەو رووداوە، كەریم مەلا شكور سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە وەكالەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەكرد: "نوێنەرانی یەكێتی لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران هەر كارێكیان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان پێبكرێت درێغی ناكەن، لەم روانگەیەشەوە داوای قەرەبوو بۆ زیانلێكەتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە حكومەتی عیراق دەكەین".
پێشتریش چەند جارێك بازاڕەكە سووتاوە
چەند جارێكی دیكەش بازاڕی لەنگەی هەولێر كە لە ناو سەنتەری شار بوو كە ئێستا (بازاڕی نیشتمانە) سووتاوەو هەر بەهۆكاری سووتان، شوێنەكەیان گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستایان كە سەر شەقامی 40 مەتری و 100 مەترییە، تائێستا لەم جێگا نوێیە دووجار سووتاوە، ساڵی 2018 و ئەمساڵ 2024.
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA بڕیارە دوای لێكوڵینەوە و بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و راپۆرتی كۆتایی لیژنەكان، زیانە ماددییە خەمڵێنراوەكان ئاشكرابكرێن.
هەوڵی تێكدانی بازاڕەكە دەدرێت
خەسرەو عەبدوڵڵا تەمەنی 60 ساڵە و لە ساڵی 1997ـەوە لە بازاڕی لەنگە كاردەكات و یەكێكە لە زەرەمەندانی هەردوو ئاگرەكەی ئەو بازاڕە بە PUKMEDIA ی وت: "ئەمجارەش زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكاران كەوتووە و داواكارین "قەرەبوومان بكرێتەوە" و هەرچی هەمبوو سووتا و تاڵان كرا".
"دووساڵ پێش ئێستا، دەنگۆی تێكدانی ئەم بازاڕە لەئارادا بوو، دواتر بەدواداچوونمان كرد و لە شارەوانی دڵنیایان كردین كە تێك نادرێت، بەڵام دەبێت گرێبەستەكانمان نوێ بكەینەوە، هەرچەندە گومانمان هەیە كە سووتێنراوە، ئەوكاتیش تا گواستمانەوە بازاڕمان لێبوو بە دۆزەخ و دەسوتێندرا"، خەسرەو عەبدوڵڵا وایوت.
لە ئاگرەكەی شەوی 27/2/2024 لە كۆی 2400 دوكان زیاتر لە 800 دوكان زیانیان بەركەوت، ئەمەش لە كاتێكدایە لە ئاگرەكەی ساڵی 2018 شدا 1200 دوكان سووتان، ئەوكاتەش دوكانداران گومانیان هەبوو كە بازاڕەكەیان سووتێندرابێت نەك سووتابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19