بە هەمواری یاسای میلاكات 280 ناونیشانی وەزیفی زیاد دەبێت
عیراق 09:14 AM - 2024-02-15فەرمانبەران
لەگەڵ بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانستی نوێ لە زانكۆو پەیمانگاكان، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داوای هەمواركردنەوەی یاسای میلاكات دەكات، ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت: "280 ناونیشانی وەزیفی بۆ یاساكە زیاد دەكرێت، بەمەش فەرمانبەران كەرتی گشتی بەپێی پسپۆڕیان ناونیشانیان دیاریی دەكرێت".
ناونیشانی وەزیفی لەگەڵ پسپۆڕیی و پێداویستی دامودەزگاكاندا دەگونجێندرێت
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو پڕۆژەیەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە 280 ناونیشانی وەزیفی بۆ پلەبەندی ناونیشانەكان لە كەرتی گشتی زیاد دەكرێن، بەشێوەیەك كەلەگەڵ پسپۆڕییە زانستییەكانی فەرمانبەران و پێداویستییەكانی دامودەزگاكانی حكومەتدا بگونجێن".
"ئەگەر یاسای میلاكاتی ژمارە 25ی ساڵی 1960 هەموار بكرێتەوە، پێویستە ئەو ناونیشانە وەزیفیانەی بۆ زیاد بكرێت كە لەگەڵ ناونیشانی كارو بڕوانامەی لێهاتوویی زانستی فەرمانبەردا بگونجێت، چونكە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر پلەی زانستی نوێیان بەدەستهێناوە كە هیچ ناونیشانێكیان لە یاسای میلاكاتدا نییە" د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
فەرمانبەران بەپێی پسپۆڕییەكانیان ناونیشانی وەزیفی وەردەگرن
بە هەمواری یاسای میلاكات پلەبەندی بۆ ناونیشانەكان دەكرێت و هەر فەرمانبەرێك بەپێی پسپۆڕییەكەی ناونیشانی وەزیفی و مووچە وەردەگرێت، هاوكات پێداویستی دامودەزگاكان لە پسپۆڕییە جیاوازەكان پڕدەكاتەوە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەوەشی راگەیاند: "بەهەمواركردنەوەی یاساكە پێداویستی دامودەزگا گشتییەكان لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا پڕدەكرێنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەڕوی مووچەشەوە پلەبەندی بۆ ناونیشانەكان دەكرێن و هەر فەرمانبەرێك بەپێی پسپۆڕییەكەی ناونیشانی وەزیفی وەردەگرێت".
راشیگەیاند: "هەمواری یاسای میلاكات وردەكاری زۆری دەوێت و پێویستی بە گفتوگۆی ورد هەیە لەنێوان وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی راژەو سەندیكا پیشەییەكان، بۆ ئەوەی لەكۆتایدا یاساكە بەشێوازێك هەموار بكرێتەوە هیچ كەموكوڕییەك لە ناونیشانی وەزیفیدا نەمێنێت".
یاسای میلاكات چاوەڕوانی 21 هەمین هەموارە
یاسای میلاكاتی عیراق زیاتر لە 64 ساڵە دەركراوەو لەو ماوەیەشدا 20 جار هەموار كراوەتەوە، لە ئێستاشدا یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەو چاوەڕوانی 21 هەمین هەمواركردنەوەیە، بەشێوەیەك كە لەگەڵ بڕوانامەو پسپۆڕییە نوێیەكان هاوكات دەستی كار لە بازاڕدا بگونجێت.
یاسای میلاكاتی عیراق لە ماوەی رابردووا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی كراوەو لە ئێستاشدا لیژنەكانی یاسایی و دارایی ئەنجومەنەكە سەرقاڵی وردەكاری هەمواری پڕۆژەكەن و چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19