riklam

قەشە ئەیمەن: کلینیکی مێرسی ماری لە ئاستێکی بەرزدا خزمەتی هەمووان دەکات

کوردستان 12:29 PM - 2024-02-10
مەراسیمی کردنەوەی کلینیکیەکە Kurdsat News

مەراسیمی کردنەوەی کلینیکیەکە

ئەیمەن هێرمس قەشەی کڵێسای ماریوسف لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: "کلینیکی مێرسی ماری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگمەنە چونکە کوالێتی کلینیکەکە زۆر بەرزە، لەپێناوی چارەسەر و خزمەتی هەمووان بێ جیاوازی کراوەتەوە، سلێمانیش شارێکی ئارامە بۆ پێکەوەژیان".

 

ئەمڕۆ شەممە 10-2-2024، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و چەندین نوێنەری حکومی و حزبی، کلینکی مێرسی ماری مەسیحییەکان کرایەوە کە تایبەتە بە منداڵانی ئۆتیزم و توشبووانی زەهایمەر و ئەوکەسانەی پێویستیان بە چارەسەری سروشتی هەیە.

 

کلینیکەکە یەکەمە لە ناوچەکەدا

کلینیکیەکە تایبەت دەبێت بە مەسیحییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، پێشتر زەویەکەی لەسەر بڕیاری سەرۆک مام جەلال دابینکرابوو، بڕیاربوو بکرێتە کڵێسایەکی تایبەت بە مەسیحییەکان، بەڵام بەڕاوێژ لەگەڵ مەسیحییەکانی کوردستان و ناوچەکە، بڕیاردرا کلینیکی پزیشکی دروستبکرێت.

کلینیکیەکە تایبەت دەبێت بە منداڵانی ئۆتیزم و توشبووانی زەهایمەر و ئەوکەسانەی پێویستیان بە چارەسەری سروشتی هەیە، هەروەها کلینیکیەکە دەبێتە یەکەمین کلینیکی راوێژکاری پزیشکی تایبەت بە مەسیحییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، ئاین و پێکهاتەکانی دیکەش دەتوانن لە کلینیکیەکە چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

 

کلینیکەکە خزمەت بە هەموو لایەک دەکات

ئەیمەن هێرمس قەشەی کڵێسای ماریوسف لە سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ساڵی 2018 دەست بە دروستکردنی کلینیکەکە کراوە، لەئێستادا تەواوبووە و تەرخانکراوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و هەموولایەک دەتوانن سود لە کلینیکەکە ببینن بێ جیاوازی".

"سەنتەرێکی چارەسەری وەک کلینیکی مێرسی ماری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگمەنە چونکە کوالێتی کلینیکەکە زۆر بەرزە، هەروەها ستافێکی شارەزا لە هیندستانەوە هاتوون تا چارەسەری پزیشکی پێشکەش بکەن، دەشمانەوێت لە هەموو شارێک کلینیکی هاوشێوەی تێدا دروست بکرێت"، قەشەکەی کەنیسەی ماریوسف وای وت.

وتیشی: "سلێمانی شاری رۆشنبیری و پێکەوەژیانەوە و خەڵکی سلێمانی هاوکاری یەکترن و کێشە لەنێوان هیچ لایەکدا نییە و کەشوهەواکەشی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ چارەسەری نەخۆشەکانی کلینیکەکە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket