یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا
کوردستان 05:18 PM - 2024-02-05کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ٥-٢-٢٠٢٤ یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی هەرسێ پارێزگای جێناکۆکی کەرکوک و نەینەوا و دیالە ئەنجام بدرێت، بەڵام تەنها لە پارێزگای نەینەوا ئەنجومەنی پارێزگاکە توانی پارێزگار و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا
رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی فراکسیۆنە عەرەب و تورکمانەکان و بایکۆتکردنی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنەکە نەتوانرا رێژەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبوی ئەنجومەن تەواوبکرێت و بەو هۆیەشەوە دانیشتنەکە دواخرا".
"هیچ رێگە چارەیەکی دیکەمان جگە لە رێککەوتن نییە و پێویستە ئەو ئەرکەی خراوەتە سەر شانمان بەباشی بۆ خزمەتی کەرکوکییەکان رایپەڕێنین"، رێبوار تەها وای وت.
پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن بۆ نەینەوا هەڵبژێردرا
هاوکات کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەنجامدرا و عەبدولقادر دەخیل وەک پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا و هەروەها ئەنجومەنەکە د. ئەحمەد حاسودی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژارد.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە هەڵگیرا
لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی نەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ کام لە کاندیدەکانەوە و نەگەیشتنە رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان کۆبونەوەکە بە کراوەیی هەڵگیرا بۆ کاتێکی نادیار.
ئەمەش لە کاتێکدایە جگە لەم سێ پارێزگایە لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عیراقیش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێ بۆ پارێزگاکە هەڵبژێردران.
رۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، لە 15 پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو، دوای پرۆسەکەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رۆژی 14-1-2024 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی راگەیاند، کەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک 5 کورسی و لە نەینەوا 2 کورسی و لە دیالە 1 کورسی و لە سەڵاحەدینیش 1 کورسی بەدەستهێنا، کە تاکە حزبی کوردستانی بوو لەهەر چوار پارێزگا جێناکۆکەکان کورسی بەدەست بهێنێت.
PUKMEDIA
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19