ئاوارەكانی هەرێم بەپارەو زەوی و قەرەبوو دەگەڕێندرێنەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-01-26ئاوارەکان لە هەرێم و عیراق
لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، عیراق 4 ملیۆن دینار بۆ گەڕانەوەی هەر خێزانێكی ئاوارەی نیشتەجێی هەرێم تەرخان دەكات، هاوكات قەرەبووی زیانلێكەوتووان و دەرگای دامەزراندن لەوەزارەتە جیاوازەكان بۆ ئاوارەكان دەكاتەوە بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسێیەی كەمپی ئاوارەكان.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، پلانێكی گشتگیر بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕێژراوەو دوا وادەش كۆتایی مانگی تەمووز دەبێت.
بەپێی پلانەكە، بڕی 4 ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێكی نیشتەجێی كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان تەرخاندەكرێت و راستەوخۆ لەرێی چەكی بانكەوە دابین دەكرێت وەك هاندان بۆ گەڕاندنەوەیان، هەروەها رێژەی %2 ی ئەو كەسانە دادەمەزرێندرێن، بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و بەرنامەیەكی تایبەت بۆ خستنەكاری بێكارەكانیش دەستپێدەكات لەكەرتی تایبەت، هاوكات بەدەر لە رێنماییەكان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی موچەی بیمەی كۆمەڵایەتی و هاوكاری و تەفەروغ و كەمئەندامی قەرزی ئاسانكاری بێ سوود بۆ خێزانە گەڕاوەكان دابین دەكات.
مانەوەی ئاوارەكان لە هەرێم مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە
هەنگاوەكەی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی هەرێم بە گرنگ دەزاندرێت و پێویستە حكومەتی عیراق راستگۆبێت لە گەڕاندنەوەیان، چونكە مانەوەیان مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە.
داود كالۆ جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراق بە گرنگ دەزانێت و بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "حكومەتی عیراق بۆ چارەسەری كێشەی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆسەر زێدی خۆیان بودجەیەكی تایبەتی دیاریكردووە و وەك هەنگاوی یەكەمیش 10 هەزار خێزانی ئاوارەی هەرێم قەرەبوو دەكرێنەوە".
"ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بۆ چارەسەركردنی كەیسی ئاوارەكانی هەرێم و گەڕاندنەوەیان زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە حكومەتی عیراق راستگۆ بێت لە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە بۆ زێدی خۆیان، چونكە مانەوەیان لە هەرێم مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە" داود كالۆ جوندی وادەڵێت.
هەروەها لەبەیاننامەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەراندا هاتووە: "وەزارەتەكە لستی ناوی دانیشتووانی كەمپەكان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەكات تاوەكو وردبینی و ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەیان بكرێت، هاوكات چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتی و خێڵایەتییەكانی ئاوارەكان بكرێت لەپێناو ئاسانكاری گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان".
هەربەپێی بەیاننامەكە، سندوقی بنیاتنانەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا راسپێردراون بۆ تەرخانكردنی زەوی پێویست بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو خێزانەی ئاوارانەی دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان هاوكات، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە قەرەبووی ئەو خانوو گەڕەكانە بكاتەوە كە بەهۆی شەڕەوە داڕوخاون و وێران بوون.
بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێستا 24 كەمپی ئاوارەی پارێزگای موسڵ لە هەرێمی كوردستان ماون و 32 هەزار خێزان تێیاندا نیشتەجێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19