خانمی یەكەمی عیراق: پشتیوانی ژنان و كچانی ئێزدی دەبین
عیراق 04:34 PM - 2024-01-17خانمی یەكەم و جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، پێشوازی لە خاتوو روزی كییف جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق كرد.
لەو دیدارەدا، كە رۆژی 16-1-2024 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، خاتوو روزی نیگەرانی و پرسەو سەرەخۆشی خۆی گەیاندە خانمی یەكەم بۆ ئەو هێرش و پەلامارانەی شەوی دوو شەممە كرانەسەر پارێزگای هەولێر و بەهۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی ژنان لەسایەی ئەو گۆڕانكارییانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، بەتایبەت كاریگەریی جەنگ و توندوتیژی و زوڵم و ستەمی هێزە تاریكپەرستەكان بەرامبەر بە ژنان.
لەو چوارچێوەیەدا خانمی یەكەم رایگەیاند: "پاڵپشت و پشتیوانی بەردەوامی ژنان و كچانی رزگاربووی ئێزدی دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەو نەهامەتی و بارە دەروونییە ناهەموارەی روبەڕوی بوونەوە بەوپێیەی زۆرترین ئازار و نادادپەروەرییان بەرامبەر كراوە لە جیهاندا".
لەوبارەیەوە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی ژنانی عیراق بەگشتی و ئێزدییەكان بەتایبەت بۆ دووبارە شیاندنەوە و گێڕاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگە.
لەتەوەرێكی دیكەدا هۆكارەكانی زیادبوونی توندوتیژی خێزانی و چۆنێتی روبەڕوبوونەوەی تاووتوێ كرا، بەوپێیەی چەندین كاریگەری جەستەیی و ئابوری و دەروونی مەترسیداری كورت و درێژخایەنی هەیە و وادەكات ژنان نەتوانن بەتەواوی رۆڵی یەكسانی خۆیان ببینن لەكۆمەڵگەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19