قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق کاربکەن بۆ پاراستنی سەروەری وڵات
کوردستان 06:50 PM - 2024-01-16قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی
کرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی
جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ١٦ کانوونی
دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هاوسۆزی و هاوخەمی وڵاتەکەی
بۆ حکومەت و هاووڵاتییانی هەرێم دەربڕی لەپای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر شاری هەولێر.
لەوبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە؛
ناکرێت چیتر سەرەوەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەکدا
پێشێل بکرێت. وتیشی: ئەم جۆرە هێرشانە سەقامگیری ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە و ئاڵۆزییەکان
زیاتر دەکەن.
جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرشەکەش
رایگەیاند: "بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هێرش و پێشێلکارییانە بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی
پێ بهێنرێت، پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت".
داواشیکرد هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێکەوە کاربکەن بۆ گرتنەبەری هەموو
ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا؛
هەر وڵاتێکی دراوسێ نیگەرانییەکی هەیە پێویستە لەڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتییانە
کێشەکان چارەسەر بکرێن، نەک لە ڕێگەی شەڕ و بۆردومانکردنی خاکی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19