قوباد تاڵەبانی: پێگەی ژن لەسیاسەت و كۆمەڵگەی مەدەنیدا بەهێزتر دەكەین
کوردستان 06:17 PM - 2024-01-15قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عیراق كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دوو شەمە، ١٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئانو سارێلا كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی فینلەنداشی كرد بۆ هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و بە تایبەتیش لە كاتی شەڕی داعشدا راهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە كردوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ژنان لە هەرێمی كوردستان و عیراق كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت كاری زیاتر بكرێت تا ژنان بەشدارییەكی كاراتریان هەبێت لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگادا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا هەموو هەوڵێك دەدەن تا پێگەی ژن لە سیاسەت و بازاڕ و كۆمەڵگەی مەدەنیدا بەهێزتر ببێت و داواشی كرد فینلەندا لەمبارەیەوە یارمەتی هەرێمی كوردستان بدات بەتایبەتیش لە بواری تواناسازی ژنان و بەهێزتركردنی پێگەی ژنان لە كۆمەڵگای مەدەنیدا.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دیاردەی كۆچی نایاسایی كرا، لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە كاری هاوبەش بكەن بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی كۆچی نایاسایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19