پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆن دێنێتە هەولێر
کوردستان 02:37 PM - 2024-01-14پەرلەمانی کوردستان
بڕیارە سبەی دووشەممە، وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی
عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان.
کۆمسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە
جومانە غەلای
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "بڕیارە سبەی دووشەممە وەفدێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بەسەرپەرشتی
سەرۆكی کۆمسیۆن و سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و
دادوەران سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم
سەبارەت بە دەستنیشانكردنی وادەیەكی نوێ بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
كوردستان".
پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەسترێت
وتەبێژەکەی كۆمسیۆن پێشتریش بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "كۆمسیۆنی عیراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
بەڕێوەدەبات و هەندێك رێكاری تایبەت بە هەڵبژاردن هەن كە پێویستە كۆمسیاران بڕیاری
كۆتایی لەبارەوە بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمسیۆن دەیەوێت سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد
بەڕێوەبچێت".
"بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەسترێت، چونكە
تۆمارێكی پاك و بێگەردە و تەنانەت لەدایكبووانی ساڵی 2006 كە بۆ ئەمساڵ مافی
دەنگدانیان هەیە لە تۆمارەكەدا هەن، ئەمە جگە لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
كوردستانیش بە هەمان شێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بە سیستمی
ئەلكترۆنی و دەستی دەبێت"، جومانە غلای وای وت.
پێشتر کۆمسیۆن وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێمی دابووەوە
رۆژی 3-8-2023، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
رۆژی 25-2-2024ی دیارکردووە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان"، بەڵام لە رۆژی 2-1-2024، عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆكی
ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی
هەرێمی كوردستان کرد سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەو
وادەیەی دیاریكراوە و لە نووسراوەکەدا هاتبوو، ئەو مەرسومەی رۆژی 25ی2ی2024 ی بۆ وادەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دياریكردووە، ناتواندرێت لەو وادەیەدا بكرێت بەو
پێیەی پێویستی بەئامادەكاری و كاتی گونجاوی پێشوەختە بەپێی خشتەی ئامادەكاری هەبێت
و بەپێی ئەو وەڵامەی سەرۆكی كۆمسیۆن وادەی دیاریكراو یارمەتیدەری ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە لە 25ی2ی ئەمساڵدا.
هەربەگوێرەی
نووسراوەكە، كۆمسیۆن هۆكاری دواخستنەكەی گەڕاندبۆوە بۆ رێكارە ژمێریارییەكانی
وەزارەتی دارایی پەیوەندیدار بە پارەداركردن كە رێگربووە لە جێبەجێكردنی خشتەكەی
كۆمسیۆن سەبارەت گرێبەستكردن و كڕینی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن.
PUKMEDIA
دەقی وەڵامەكەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 2-1-2024:
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19