لەتیف نێروەیی: یەکێتی هێڵی سووری بۆ هیچ لایەنێک نییە
کوردستان 12:45 PM - 2023-12-30لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "پارێزگاری کەرکوک پشکی
کوردە، هەروەها دەست بە دانوستانەکانمان دەکەین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا و هێڵی
سوورمان بۆ هیچ لایەک نییە، چونکە سیاسەتی یەکێتی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە".
سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە
لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لە ناوچە
دابڕێندراوەکان سەرکەوتنێکی باشمان بەدەستهێناوە، ئەمە سەرکەوتنی هەموو کوردە نەک
تەنها یەکێتی، هەروەها بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیە
دەبن کە ئیدارەیەکی خزمەتگوزار بێتە کایەوە و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات بێ
جیاوازی، بەجۆرێک ئیدارەیەکی بنکە فراوان بێت کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن،
وەک لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵدا هاتووە رەنگدانەوەی چەپکە گوڵەکە بێت".
"بە دڵنیاییەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای سەری ساڵەوە بەرنامەی خۆی هەیە و لەگەڵ هەموو
لایەنە سیاسییەکان و هەموو پێکهاتەکان دەست بە دانوستاند دەکات، هەروەها شێوازی
دانوستانی یەکێتی لە پارێزگا جێناکۆکەکان جیاوازە، چونکە لە هەر چوار پارێزگا جێناکۆکەکە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە و لە کەرکوکیش دەمانەوێت بە پێی قەبارەی خۆمان بەشداری
پێکهێنانی ئیدارەی شارەکە بکەین". لەتیف نێروەیی وای وت.
لە دوای ریفراندۆم بارودۆخی کەرکوک باش نەبووە
لێپرسراوی بۆردی
راگەیاندی یەکێتی وتیشی: "لێکتێگەیشتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و و پارتی
دیموکراتی کوردستان وادەکات لە کەرکوک و نەینەوا دەستکەوتی باش بۆ کورد هەبێت،
هەروەها وەکو یەکێتی هێڵی سوورمان بۆ هیچ لایەنێک نییە، پێشتریش وابووە".
ئاماژەی بەوەشدا:
"دوای ریفراندۆم دەسەڵاتێک هەبووە لە کەرکوک کە هیچی بۆ شارەکە نەکردووە،
بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی کورد دا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەشی شارەکە کراوە و لە
هەموو بوارەکاندا بەرەوپێش چووە، بەڵام لە کاتی دەسەڵاتی عەرەبدا شارەکە وانەبووە
و خزمەتگوزاری نەبووە و توندوتیژی زیادی کردووە".
پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە
لەتیف نێروەیی وتیشی: "پارێزگاری
کەرکوک بە دڵنیاییەوە پشکی کورد دەبێت، ئێمە دڵنیاییمان داوە بە عەرەب و تورکمان
کە قۆرغی دەسەڵات ناکەین، هەروەها ئەوەی تا ئێستا گوێمان لێبووە لایەنەکان ئامادەی
دانوستانن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵوێستی ئەوان تائێستا ئەرێنییە، سیاسەتی
یەکێتیش ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە و ئەوانیش پێشوازی لەو سیاسەتە دەکەن".
"هەوڵ دەدەین
رێککەوتنی سیاسی بکرێت، هەرکەسیش بیەوێت ئیرادەی خۆی بسەپێنێت دواتر پەشیمان
دەبێتەوە و پێشتریش ئەوە روونبووەتەوە، هەروەها ئێمە تەداخول لە کاری کۆتا و پێکهاتەکان
ناکەین". نێروەیی وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو: "یەکێتی
دەست بە خولێکی دانوستان دەکات لەگەڵ هێز و لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن لە
ناوچە دابڕێندراوەکان". وتیشی: "بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رازین، دەنگدەکانی
ئێمە دەنگی قۆناغی دوای کۆنگرەی پێنجەم بوو، دوای کۆنگرە خاوەنی یەک تیم و ئیرادە
و سەرۆکین، سەرکردایەتی ئێمە لەناو خەڵکدابووین و خەڵکیش بڕوایان پێکردووین،
هانامان نەبردووە بۆ زمانی زبر و وەڵامدانەوە و سەرکەوتنێکی دیارمان بەدەستهێناوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19