هاوپەیمانی لایەنەکان پێگەی کورد بەهێزتر دەکات
کوردستان 11:50 AM - 2023-12-24لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئالای کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە
بۆ سەرجەم ئەو پرسە گرنگانەی بەتایبەت پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە یەكڕیزی
لایەنەکانی بە تاكە بژاردەی گەیشتن بەو ئامانجە زانیوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق،
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپێناو
یەکدەنگی و یەک لیستی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان بڕیاردرا وەفدێكی باڵای یەكێتی
پێکبهێنرێت تا سەردانی لایەنەكان بكات و داوای هاوپەیمانێتییان لێبکات بۆ خزمەت و
ئارامی و یەكڕیزی زیاتر لەو ناوچانەدا، بەڵام تەنها حزبی شیوعی کوردستان بەدەم بانگەوازەکەی
یەکێتییەوە هات و هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەنجامدا، دواجار پەرتەوازەیی لایەنەکان
زیانی بەدەنگی کورد گەیاند.
شێخ جەعفەر: سەرکەوتنمان ئەرکمان قورستر دەکات
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەمەراسیمی دابەشکردنی چەند
یەکەیەکی نیشتەجێبوون بەسەر وارسی شەهیدانی شەڕی داعشدا رایگەیاند:" لەگەڵ
ئەوەی یەکێتی سەرکەوتنی گەورەی لە ناوچە جێناکۆکەکان بەگشتی و لە کەرکوک بەتایبەتی
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەدەستهێنا، خوازیاربووین سەرجەم لایەنە
کوردستانییەکان لە هاوپەیمانێتییەکدا پێکەوە بەشدارییان بکردایە، چونکە
پەرتەوازەییمان دەنگێکی زۆری کوردی بەفیڕۆدا".
"یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ململانێ لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکات و نوێنەرەکانمان لەناوچە
جێناکۆکەکان نوێنەرایەتی هەموو لایەن و پێکهاتەکان دەکەن، سەرکەوتنەکانیشمان
لەناوچە جێناکۆکەکان و کەرکوک ئەرکمان قورستر دەکات و دەبێت زیاتر لەڕابردوو
خزمەتیان بکەین "، شێخ جەعفەر
شێخ مستەفا وایوت.
راشیگەیاند:"
یەکێتی پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق،
داوایکرد سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لەژێر هاوپەیمانێتییەکی کوردستانیدا دەنگی
ناوچە جێناکۆکەکان کۆبکەنەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن بەدەم بانگەوازەکەی یەکێتییەوە
نەهاتن و ئەمەش بووە هۆی بەفیڕۆدانی دەنگێکی زۆری کورد، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کات
ماوە لەئەنجومەنی پارێزگا جێناکۆکەکان پشتیوانی یەک بین و ببینە نوێنەری
راستەقینەی میللەتەکەمان و تەنانەت پێکهاتەکانی دیکەش".
پیرە: لایەنەکان لەپێناو خزمەتکردنی کورد کاربکەن
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکان و
بەتایبەتیش کەرکوک، دەیەوێت سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن و
پارێزگارێکی کورد بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەبنێن، نەک
لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسی خۆیان.
سەعدی ئەحمەد
پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی چاوپێکەوتنێکی PUKMEDIA دا وتی:" ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان یەک دەنگ بن لە ئەنجومەنی
پارێزگای ناوچە جێناکۆکەکان بێگومان دەستکەوتی زیاتر بەدیدەهێنین، بەتایبەت لە
پارێزگای کەرکوک کە دەتوانین پارێزگارێکی کورد بۆ ناوچەکە دەستنیشان بکەین"
" مامهڵهی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهگهڵ
لایهنه كوردستانییهكان وعهرهبییهكانیش بهتایبهت له كهركوك و موسڵ بۆ ئهوهیه
كه سودێكی باش وهرگرین و هەمووان پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی شارەکە و کورد
کاربکەین نەک بۆ بەرژەوەندی حزبی و سیاسی خۆمان"، سەعدی ئەحمەد پیرە وایوت.
لەئێستاشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقیش، هێڵی سووری بۆ هیچ حزب و پێكهاتەیەك نییە و دەرگای یەکڕیزی و پێکەوەی بۆسەرجەم لایەنەکان کراوەیە لە پێكهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگای كەركوك و تەنها ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کورد و ناوچە جێناکۆکەکانە، هاوکات پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەکانیش پلانی هەیە دەست بە دانوستان لەگەڵ لایەنەكان بكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19