قوباد تاڵەبانی: گۆڕانكاری لە ئیدارەدانی ناوچە جێناكۆكەكان بكرێت
کوردستان 05:03 PM - 2023-12-20كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی بەوەكالەت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ ڤیكتۆریا نوڵاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی بەوەكالەت كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەر یەكە لە ئەلینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كرا. وەفدی ئەمریكا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەركەوتووانەی هەڵبژاردنەكانیان كرد. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران هیوای خواست بەپێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان گۆڕانكاری لە شێوازی ئیدارەدانی كەركوك بێتە ئاراوە و لە ئیدارەی داهاتوودا هیچ پەراوێزخستن و جیاوازیدانانێك نەمێنێت و وەك یەك خزمەتی هەموو پێكهاتەكان بكرێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق كرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی كەئەمەش پێویستی بەهەموو لایەنەكانە.
لە تەوەرێكی دیكە باس لە دۆخی ئازادییەكان و كۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی كوردستان كرا. هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی باشتركردنی دۆخی ئازادی رادەربڕین و بەهێزتركردنی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە بەهێزبوونی كۆمەڵگای مەدەنی گرنگە بۆ گەشەسەندنی دیموكراسی و باشتربوونی دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.
هاوكات سەبارەت بە رۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عیراقیش، هەردوولا هاوڕابووین مانەوەی هاوپەیمانان و ئامادەیی زیاتر لە هەموو رووەكانەوە لەم قۆناغەدا بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عیراق و هەرێمی كوردستان پێویستە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19