دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 12:30 AM - 2023-12-16دەنگدانی تایبەت
ئەمڕۆ شەممە ١٦-١٢-٢٠٢٣، سەعات ٧ـی بەیانی دەنگدانی
تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستپێدەکات و راگوێزراو و هێزە ئەمنییەکان دەنگ دەدەن، هەروەها پرۆسەکە تا سەعات ٦ـی ئێوارە
بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەری تایبەت بەشداری دەنگدان دەکەن
بەپێی
ئامارەکانی کۆمسیۆن ملیۆنێک و ٢ هەزار و ٣٩٣ دەنگدەری تایبەت و ٤٨ هەزار و ٢٦٠
راگوێزراو بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عیراق دەکەن.
لە پارێزگاکانی هەرێمیش پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت
لەشاری سلێمانی و هەولێریش هاوشێوەی
پارێزگاکانی دیکەی عیراق، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام نادرێت، بەڵام بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەت کراونەتەوە کە باری شارستانی و رەگەزنامەیان لەپارێزگا جێناکۆکەکانە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، لەچەند رۆژی رابردووەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرجەم ئامادەکارییەکانی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە و ئەمڕۆ
١٦-١٢-٢٠٢٣ لەسەعات ٧:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ٥ بنکە و لەتەواوی شارەکە ٢٠ بنکە بۆ
دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکان ئامادەکراون، کە ژمارەیان زیاتر
لە ٢٧ هەزار دەنگدەر دەبێت و سەرجەم رێکارە پێویستی و ئەمنییەکانیش گیراونەتە بەر.
هاوکات هەر ئەمڕۆ ١٦-١٢-٢٠٢٣، لەشاری هەولێریش هاوشێوەی
شارەکانی تری هەرێمی کوردستان لەسەعات ٧:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە دەنگدانی
تایبەت دەستپێدەکات و زیاتر لە ٢٠ هەزار و ٥١٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو
رێژەیەش زیاتر لە ٥ هەزار دەنگدەریان هاووڵاتین و ١٥ هەزار و ٥١٥ دەنگدەریشیان
هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها ١٩ بنکە لە تەواوی شاری هەولێر ئامادەکراون کە ٧
بنکەیان بۆ ئەو هاووڵاتیانەن کە کۆبۆنی خۆراکیان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە و لە هەولێر
نیشتەجێن، ١٢ بنکەشیان بۆ دەنگدانی تایبەتە و سەرجەم رێکارە پێویستی و
ئەمنییەکانیش گیراونەتە بەر.
دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات
هاوکات
رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠٢٣ لەسەعات ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەنگدانی گشتی لە ١٥
پارێزگاکەی عیراق بەڕێوەدەچێت و تا سەعات ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە ١٥ ملیۆن دەنگدەری گشتی بەشداری دەنگدان دەکەن
بەپێی
ئامارەکانی کۆمسیۆنیش ١٥ملیۆن و ١٠٨هەزار و ١٣٥ دەنگدەری گشتی بەشداری هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە
تەواوبووە.
نزیکەی ٨ هەزار ناوەند و ٣٩ هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراون
بەمەش
١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ دەنگدەر بە گشتی و تایبەت و راگوێزراوەوە بەشداری
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن و ٧ هەزار و ٧٦٦ ناوەند و ٣٨
هەزار و ٤٠ وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراوە.
لەهەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، 134 لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن کە 39
هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆن، کە نزیکەی ٤٠ رۆژە بانگەشە بۆ لیست و
کاندیدەکانیان بەردەوامبوو، سەرلەبەیانی دوێنێش بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بانگەشە راگیرا و ئەمڕۆش دەنگدانی
تایبەت دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠٢٣ دەنگدانی گشت بەڕێوەدەچێت و کۆتایی
بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عیراق دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19