یه‌كێتی کاردەکات بۆ گواستنەوەی مووچەی وارسی شەهیدان بۆ بەغدا
کوردستان 10:16 AM - 2023-12-06وێنەی کەسوکاری ئەنفال و لۆگۆی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رێگای لیست و
هاوپهیمانێتییهكانییهوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به
پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ده‌یه‌وێت خزمه‌تی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
و زیندانیانی سیاسی بكات و بۆئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ، هاوكات كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی
خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و
دروستكردنی گۆڕستانێك بۆ دووباره ناشتنه‌وه‌یان.
بۆ داهاتووی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و به‌تایبه‌ت
پارێزگا جێناكۆكه‌كان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت گرنگی زیاتر به كه‌سوكاری
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بدات و كاری جدی بكات بۆئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بخاته سه‌ر به‌غداو ئه‌و كه‌سانه‌شی
هه‌تا ئێستا له ئیمتیازاته‌كان سوودمه‌ندنه‌بوون هه‌وڵی سوودمهندبونیان بدات.
ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌به‌غدا وه‌ربگیرێت
ره‌مه‌زان جه‌باری كاندیدی ژماره ١٩ له هاوپه‌یمانی
كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به ژماره ١٤٢، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"یه‌كێك له به‌رنامه‌ی كاری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان خزمه‌ت گه‌یاندنه به
كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، به‌تایبه‌ت له سنوری
پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه قوربانییه‌كی زۆریان داوه له شه‌ڕی داعشی دژ
به تیرۆرستان".
"كاری جدی
ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان مووچه‌كانیان بچێته سه‌ر به‌غدا
و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌تا ئێستا سوودمهندنەبوون له ئیمتیازاته‌كانی
حكومه‌تی عیراق، سوودمهندبن و به‌شێك له‌و ئازاره گه‌وره‌یه‌ی هه‌یانه سووك
بكرێت"، ره‌مه‌زان جه‌باری وای وت.
عیراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكاته‌وه
كاندیدانی یه‌كێتی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی
كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بچێته سه‌ر به‌غدا و
سودمه‌ند بن له‌و قه‌ره‌بووانه‌ی له عیراقه‌وه دابین ده‌كرێن.
جاسم محه‌مه‌د ئیسماعیل كاندیدی ژماره ٦ به
لیستی سه‌ربه‌خۆی ژماره ١٢٠ له دیاله له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"ئێمه وه‌ك كاندیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان
و ئهنفالكراوانین و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌وه
داواكانیان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
له‌رێی نوێنهرانمانهوه له‌به‌غدا خزمه‌تیان بكه‌ین".
"كارده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ئه‌م سنووره بخرێنه سه‌ر ده‌زگای شه‌هیدان و
له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ حساب بكرێن، چونكه ئه‌وان له‌شه‌ڕی داعشدا كهشهڕێكی
ده‌وڵه‌تی بوو به‌شدارییان كردوه، هاوكات مووچه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانیش ده‌بێت
بخرێنه سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ و له‌وێوه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش
هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین"، جاسم محه‌مه‌د وای وت.
یه‌كێتی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال ده‌دات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی
خۆی، له‌هه‌موو بارودۆخێكدا خه‌ڵكی شنگالی به‌جێنه‌هێشتووه و بۆ داهاتووش ده‌یه‌وێت
له‌ڕێی كاندیدانی لیست و هاوپهیمانێتییهكانیهوه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كه
بكات.
وسام سالم سه‌لیم كاندیدی ژماره ١٨ له هاوپه‌یمانی
خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به ژماره ١٣٤ له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كارده‌كات بۆ
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌ركردنی روفاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی
زانستی و دواتر دروستكردنی گۆڕستانێك بۆ دووباره ناشتنه‌وه‌یان".
" هه‌وڵده‌ده‌ین
بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به ژنان و كچان و منداڵانی رزگاربوو له‌جینۆسایدی
ساڵی 2014 له‌شه‌نگال بۆ چاره‌سه‌ركردن و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روونیان، جگه له‌وه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كارده‌كات بۆ دابینكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری
و نه‌هێشتنی جیاكاری له‌نێوان شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌دا"، وسام سالم
وایوت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو
هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ تا خزمەتی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و
زیندانیانی سیاسی بکات لە هەموو پارێزگاکان و پارێزگا جێناکۆکەکان بە تایبەتی، کاندیدانی
یەکێتی لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە داواکارییەکان دەگەیەننە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق و لەوێشەوە خزمەتی زیاتر دەکەن، هەروەها کاندیدانی یەکێتی هەوڵی
ئەوە دەدەن کە مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بگوازنه‌وه
بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ، لە هەمان کاتیش‌دا کاردەکەن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی
خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و
دروستكردنی گۆڕستانێك بۆ دووباره ناشتنه‌وه‌یان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19