دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی فەڕەنسا: كێشەكان چارەسەری ریشەیی بكرێن
جیهان 07:32 PM - 2023-11-08دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و رۆدۆلف ریچارد
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: "پێویستە هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان بەیەك پاكێجی هاوبەش هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدەین و بەرژەوەندی گەلەكەمان پێش هەموو شتێك بخەین".
ئەم وتانەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ٨/١١/٢٠٢٣ لەمیانی پێشوازی لە رۆدۆلف ریچارد كونسوڵی فەڕەنسا بە وەكالەت هات.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە كرد، هاوڕا بوون كە پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەلێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی فەڕەنساو سەرجەم وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی كرد كە هاوكاری گەلی كوردستان بوون.
لەلایەكی دیكەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، كە لە سەرۆكی دیوان و ژمارەیەك راوێژكاری پەرلەمان پێكهاتبوو.
لەمیانی سەردانەكەیاندا ئەردەڵان محەمەد سەرسپی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كرد و سوپاسی كرد كە لەماوەی رابردوودا هاوكارێكی جددیان بووە لە كارەكانیان و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی دەربڕی بۆ هەماهەنگی زیاتر لە كارەكان.
لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و كونسوڵی توركیا: پەیوەنییەكان ئاسایی بكرێنەوە
هاوكات هەر ئەمڕۆ لە هەولێر دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە مەولود یاقوت كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان كرا.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و توركیا كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19