یەکێتی داکۆکی لە پێکهاتەی ناوچە جێناکۆکەکان دەکات
کوردستان 10:09 AM - 2023-11-08ناوچە جێناکۆکەکان
لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، لە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانە
لە ناوچە جێناکۆکەکان و سەرجەم پێکهاتەکان بە خەڵکی رەسەنی پارێزگا جێناکۆکەکان دەزانێت،
لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدات زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆ ئەوەی
لە ئەنجومەنەکەوە لەگەڵ پێکهاتەکان کار بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێکهاتەکان بکات.
یەکێتی خزمەتی پێکەوە ژیان لە نەینەوا دەکات
شەیما زاکر کاندیدی ژمارە ١١ی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە هاوپەیمانێتی یەکێتی خەڵکی نەینەوا (اتحاد أهل نينوى)، کە ژمارەکەی ١٣٤ـە بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "کارنامەی هاوپەیمانێتییەکەمان
دەکەینە نەخشە رێگای کارکردنمان لەگەڵ پێکهاتەکان و لەو روانگەیەشەوە دەمانەوێت یەکێتی
زیاتر لە لایەنەکانی دیکە خزمەتی پێکەوە ژیان لە پارێزگاکە بکات".
"بەڵێن دەدەین
لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال پارێزەری مافی پێکهاتەکان بین، چونکە تەنها بەیەک
دەنگی و یەک هەڵوێستی دەتوانین خزمەتی خەڵک بکەین و ئامانجەکانمان بهێنینە دی، بەتایبەت
لەپارێزگایەکی وەک نەینەوا کە پێکهاتەی زۆرە"، شەیما زاکر وای وت.
کاندیدانی یەکێتی خزمەتی تەبایی دەکەن لە کەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێی کاندیدەکانییەوە
لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خزمەتی تەبایی و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات،
وەک چۆن لە رابردووش کردویەتی.
رزگار شوانی کاندیدی ژمارەی ٢١ی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە ژمارەکەی ١٤٢ـە، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"کورد لە رابردوودا هاوکارێکی باشی پێکهاتەکان بووە لە پارێزگای کەرکوک، لەداهاتوشدا
ئەگەر زۆرترین کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بچێتە ئەنجومەنی پارێزگاکە هەوڵی
خزمەتکردن و تەبایی زیاتری نێوان پێکهاتەکان دەدەین، چونکە کەرکوک فرە پێکهاتەیە و
ئەمەش تایبەتمەندی زیاتری داوە بە پارێزگاکە".
"ئەگەر پارێزگارێکی
کورد بۆ کەرکوکییەکان هەبێت، بێگومان دەتوانرێت خزمەتی زیاتری پێکهاتەکان بکرێت، لەرابردووشدا
ئەو راستییە سەلمێنراوە، بۆیە بەیەک دەنگی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا دەتوانرێت
دەستی دەرەکی لە کەرکوک دوربخرێتەوەو سەرجەم پێکهاتەکان وەک برا بۆ خزمەتی شارەکە
تێبکۆشن"، رزگار شوانی وای وت.
یەکێتی بەپێی یاسا و دەستور خزمەتی پێکهاتەکان دەکات
جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ئامانجی کاندیدانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانە لە دیالە و لەو رێگایەوە بەپێی یاسا و دەستور خزمەتی پێکهاتەکان
دەکەن.
عادل حەمە مەجید کاندیدی ژمارەی ٢٣ی یەکێتی لە لیستی
سەربەخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە کە
ژمارەکەی ١٢٠ـە، بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:
"جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوەو ئامانجی
لیستەکەشمانە لە دیالە، دەمانەوێت بەپێی یاسا و دەستور خزمەتی پێکهاتەکان بکەین".
"وەک چۆن لەکاتی
هاتنی داعش بۆ ناوچەکە کورد ماڵی خۆی بۆ ئاوارە پێکهاتەکان کردەوە، دەمانەوێت لە
داهاتوشدا بەهەمان شێوە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی پارێزگاکە یەک ئامانجمان هەبێت، کە
ئەویش خزمەتکردنی خەڵکی خۆمانە و ئارامییە بۆ ناوچەکە"، عادل حەمە مەجید وای
وت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام هەوڵیداوە
ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناوچە جێناکۆکەکان بکاتە بنەمای خۆشگوزەرانی لەو ناوچانە،
لەدوای ٢٠ ساڵیش بەسەر ئازادکردنی عیراقدا جارێکیتر دەیەوێت گڕوتین بە ئاشتی وپێکەوە
ژیان لە ناوچە جێناکۆکەکان لە نێوان پێکهاتەکاندا بداتەوەو بۆ ئەمەش لە رێگەی لیست
و هاوپەیمانێتییەکانییەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەبەرنامەیدا
هەیە گرنگی زیاتر بە پرسی پێکەوە ژیانی ناو پێکهاتەکان بدات، چونکە تەنها تەبایی و
یەک دەنگی و یەکڕیزی بە چارەسەری کێشەکان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەزانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19