riklam

ئەعرەجی: مام جەلال فریادڕەسی عیراقییەكان بوو

عیراق 12:45 PM - 2023-10-29
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق  PUKMEDIA

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق

سەرۆک مام جەلال یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان عيراق

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری مامی كرد و سەرۆك مام جەلالی بە سەركردەیەكی شۆڕشگێڕ و فریادڕەس ناوبرد.

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە دەباشان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و بە میدیاكانی راگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-م كرد و هەموو عیراقییەكان مام جەلال-یان وەك سەركردەیەكی شۆڕشگێڕ و فریادڕەس ناسیوە".

"بە مەبەستی كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی سلێمانی-مان كردووە، ئامانجیش لێی لێكنزیك بوونەوەی زیاتر و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوانمانە، هەروەها بۆ چاودێریكردنی ئەو پەیوەندییە ئەمنییەیە كە لەنێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە" قاسم ئەعرەجی وادەڵێت.

هاوكات قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە سەردانەكەیدا بۆ سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا نووسی: "سەرۆك مام جەلال لەپێناو بەرژەوەندی عیراق و یەكپارچەیی خاكەكەی و گەلەكەی كاری دەكرد و هەوڵی گەورەیدا بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیان لە روبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket