سەندیكای رۆژنامەنوسان و میترۆ: دوو رۆژنامەنوس لەسەر شەڕ و تەشهیر دەستگیركراون
کوردستان 10:03 AM - 2023-10-24عیماد بیلال و جەمال عەبدوڵا
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگیکردنی دوو رۆژنامەنووس لە سلێمانی راگەیەندراویان بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكەن:" هیچیان لەسەر كاری رۆژنامەنوسی و رەخنە دەستگیرنەكراون".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكان كە كۆپیان بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە ئاماژە بەوەدەكەن:" عیماد بیلال و جەمال عەبدوڵا لەسەر سكاڵای یاسایی دەستگیركراون و عیماد بیلال لەسەر دەمەقاڵێ و تەشهیر لەلایەن هیوا عوسمانی رۆژنامەنوسەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، سەنتەری میترۆش دەڵێت:" جەماڵ عەبدوڵاش لەسەر سكاڵایەك دەستگیركراوە كە 16 ساڵ لەمەوبەر بە دەمانچە پەلاماری كەسێكی داوە و دوای نۆ جار ئاگاداركردنەوەش نەچووەتە بەردەم دادگا و ئێستا دەستەبەسەرە".
هەریەك لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ لەبارەی كەیسی دەستگیركردنی عیماد بیلالەوە راگەیەندراویان بڵاوكردەوە كە رۆژی 22/11/ 2023 دەستگیركراوە و هەوڵەكانیش بۆ ئازادكردنی بەكەفالەت لە ئارادایە.
کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکاری رۆژنامەنووسانی کوردستان، لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس عیماد بیلال دەڵێت: "لە کێشەی نێوان عیماد بیلال و ھیوا عوسمان، پێمانڕاگەیاندن کە کێشەکەیان تایبەتە و دوور و نزیک پەیوەندیی بە میدیا و کاری رۆژنامەنوسییەوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین ھەوڵماندا وەک لایەنی سێیەم قسەی خێری تێدا بکەین و ھیوا عوسمان سکاڵاکەی بکێشێنێتەوە، چونکە دڵنیابووین عیماد بیلال دەستگیر دەکرێت، بەڵام ھەوڵەکەمان سەرکەوتوو نەبوو ."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان عیماد بیلال لەبەر ئەوەی کەیسەکەی لەسەر میدیا و رۆژنامەنوسی نەبووە، دیارە وەک ھاووڵاتی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و دادوەر ماوەی راگرتنەکەی تاوەکو رۆژی 5-11-2023 بۆ نووسیووە."
"دەستگیرکردنی عیماد بیلال بەھیچ جۆرێک پەیوەندیی بە ئازادیی میدیا و رەخنەوە نییە و بابەتی نێوان دوو ھاووڵاتییە، کە بە رێکەوت ھەردووکیان رۆژنامەنووسن." سەندیکای رۆژنامەنووسان وادەلێت.
بەپێی راگەیەندراوی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لەبارەی هەمان بابەتەوە دەڵێت: "کەیسی عیماد بیلال، سکاڵاکار رۆژنامەنووسە لە میدیای کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆمێنت عیماد تووڕە بووە و تەشهیری کردووە."
سەنتەری میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵاشەوە لە راگەێیندراوێکدا دەڵێت: "راگرتنی جەمال عەبدوڵڵا پەیوەندی بە کەیسی شەڕێکەوە هەیە کە پێش 16 ساڵ لەمەوپێش روویداوە."
بەگوێرەی راگەیێنداوەکەی میترۆ، کەسێک سکاڵای لەسەر جەمال عەبدوڵڵا تۆمارکردوە گوایە جەمال عەبدوڵڵا بە دەمانچە هێرشی بۆ بردووە "ئێمە پشتڕاستی ناکەینەوە، بەڵام کەیسەکە وا تۆمارکراوە."
جەمال عەبدوڵڵا رۆژی 23ـی 10ی 2023 وەکو شایەت بۆ کەیسێکی جیاواز چووەتە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی، لەوێ پێیانوتووە نۆ جار داوایان کردووە نەچووە، هەربۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و دەستگیرکراوە."
هەردوو دەستگیكراوەكە لە سایتی باس نیوزی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان كاردەكەن و بەگوێرەی راگەیەندراوەكانیش دەستگیكردنیان بەهیچ جۆرێك لەسەر "كاری میدیایی و ئازادی رەخنەوە "نەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19