ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشەی بەردەوامی ئازادی راگەیاندن لە هەرێم
کوردستان 04:23 PM - 2023-09-26لۆگۆی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر
مارك
سترۆ كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی کوردستان کە خۆی
پێشتر رۆژنامەنووس بووە، نیگەرانە لە پاشەكشەی ئازادی راگەیاندن لە هەرێم و دەڵێت:
"بەردەوامین لە نیگەرانیەكانمان دەربارەی پاشەكشەی ئەم دواییانەی ئازادیی راگەیاندن
و مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێم".
ئەم
نیگەرانییە لە میانی كۆبوونەوەی مارك سترۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم و ژمارەیەك رۆژنامەنووسی
سەربەخۆی ناوەندی راگەیاندنی هەرێمدا بووە كە لە پەڕەی رەسمی كونسوڵخانەی ئەمریكا
لە هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كراوەتەوە و دەستخۆشی دەكات لە رۆژنامەوانان لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ رووماڵكردنی
بێلایەنانەی هەواڵە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی هەرێم.
مارك
سترۆ دەڵێت: "بەردەوامین لە نیگەرانیەكانمان دەربارەی پاشەكشەی ئەم دواییانەی
ئازادیی راگەیاندن، پاشەكشە لە نموونەی دەستبەسەركردنی هەڕەمەكیانە و پشكنینی نایاسایی
ئامێری ئەلیكترۆنی و كەموكوڕیی لە جێبەجێكردنی یاسای كاری راگەیاندن و یاسای مافی
بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی كوردستان".
مارك سترۆ پێشترکە رۆژنامەنووس بووە، هەروەها وەک كونسوڵی
گشتی ئەمریكا لە كەراچی، پاكستان كاری كردووە، بە وەكالەت وەك یاریدەدەری سكرتێر و
بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی میدیا نێودەوڵەتییەكانە لە مەكتەبی كاروباری گشتی جیهانی
لە واشنتۆن، هەروەها وەك بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەكان و یاریدەدەری
سكرتێری رۆژنامەوانی لەستافی سكرتاریەتی جێبەجێكاردا خزمەتی كردووە، دواپۆستیشی
وەك جێگری وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی (NSC) بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19