عەرەبەكان بۆچی سەرسام بوون بە خوێندنەوەكەی مام جەلال بۆ شیعری (یوم الشهید)ەكەی جەواهیری؟
بیروڕا 10:39 PM - 2023-08-26مەریوان مەسعود
نووسینی... مەریوان مەسعود
مام جەلال هەر لە تەمەنی 15 ساڵییەوە، سەرسام بوو بە شیعرەكانی محەمەد مەهدی جەواهیری، تەنانەت لە ساڵی 1948 كاتێك وەكو ئەندامێك بەشداری كرد لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە خوێندكاران لە بەغدا، دوای كۆنگرەكە خۆپیشاندانێكی جەماوەری دروستبوو دژی پەیماننامەی بورتسمۆس كە خاڵی سەرەكی پەیماننامەكە عیراقی ملكەچ دەكرد بۆ بەریتانیا هەر كاتێك بیەوێت و شەڕ دروستبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو بۆی هەیە بە سوپاوە بێتە ناو عیراق.
لەم خۆپیشاندانەدا یەكەمجار بوو مام جەلال گوێی لە قەسیدەی (یوم الشهید)ی جەواهیری بوو، لەو رۆژەوە، هیچ كۆنگرە و بۆنەیەكی نیشتمانیی و خەباتگێڕیی نەبووە كە مام جەلال بە دەنگێكی حەماسی و بەرز و بە عەرەبییەكی باشەوە ئەو شیعرەی جەواهیری نەخوێنێتەوە.
تەنانەت عەرەبەكان قسەیەكیان هەیە لەسەر ئەو قەسیدەیە و دەڵێن: ئەوەی حەز دەكات بە تەواوی لە ماناكانی قەسیدەی (یوم الشهید) بگات، ئەگەر جەواهیری دەست نەكەوت با گوێ لە جەلال تاڵەبانی بگرێت، چونكە لەو باشتر و بە حەماستر دەیخوێنێتەوە.
چونكە، ئەو وشە و دەستەواژانەی جەواهیری بەكاریهێناوە لە شیعرەكانی زۆر قورس و ئاڵۆزبوونە و تەنانەت عەرەبەكانیش بە ئاسانی لێی تێنەگەیشتوون، بەڵام مام جەلال وەكو دەڵێن لە عەرەبیزانەكانیش باشتر لە شیعرەكانی جەواهیری دەگەیشت.
دیارە ئەو خۆشەویستییەی مام جەلال بۆ جەواهیری هەیبووە، لەبەرامبەریشدا جەواهیری بۆ ئەوی هەبووە، بۆیە بێ دوو دڵی شیعرێكی مەزن بەسەر مام جەلال دەڵێت كە زیاتر لە 70 بەیتە شیعرە و یەكێكە لە درێژترین و پڕ ماناترین شیعرەكانی جەواهیری كە وەسفی كەسێكی پێبكات، كە ئەویش مام جەلال تاڵەبانییە و شیعرەكە بەم شێوەیە دەستپێدەكات:
شوقاً (جلال) كشوق العین للوسن
كشوقِ ناوٍ غریب الدَّار للوطن
شوقاً إلیك وأنت النُّور مِنْ بصری
وأنت منی محلَّ الرُّوح فی البدن
راستیەكەی، شیعرەكە ئەوەندە جوان و پڕ مانایە، بۆیە كۆتاییەكەشی هەر بەو بەیتەی یەكەم كۆتایی پێدێنێت كە دەڵێت:
شوقاً (جلال) كشوق العین للوسن
كشوقِ ناوٍ غریب الدَّار للوطن
* بۆ ئەم نووسینە سوودم لە نوێترین توێژینەوەی ئەكادیمی عەرەبی وەرگرتووە كە لە زانكۆی بەسرا كۆلێژی ئاداب لە كۆنگرەیەكی زانستی پێشكەشكراوە لەسەر پێگەی سیاسی و رۆڵی لە دروستبوونی ی.ن.ك داو لەلایەن د. عهود عباس احمد نووسراوە.
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19