د. نه‌رمین مه‌عروف: له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه ده‌بێت
چاوپێکەوتن 05:38 PM - 2023-06-18د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKMEDIA دا باس له‌پشكی هه‌رێم و شێوازی خه‌رجكردنی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا
ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركات حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌كسانی كرد ئه‌وكات
بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پارێزگای ناڕازی ده‌نێردرێت"، هه‌روه‌ها باس له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق
و شێوازی دابه‌شكردنی بودجه‌كه‌ی ده‌كات.
پرسیار / پشكی هیچ پارێزگایه‌ك جیاكراوه‌ته‌وه
له‌بودجه‌ی عیراق ؟
وه‌ڵام/ پشكی هیچ پارێزگایه‌ك جیانەكراوهتهوە،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ناعه‌داله‌تی بكات له‌و پشكه‌ی بۆی ده‌نێدرێت ئه‌وكاته
پشكی پارێزگای ناڕازی جیاده‌كرێته‌وه.
پ/ شێوازی دابه‌شكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێم
ده‌نێردرێت چۆنه ؟
و/ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بدات
به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، هه‌روه‌ها پشكی پارێزگاكان
به‌پێی بودجه‌ی پڕۆژه‌كان و به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا
دانراون پێوه‌ره‌ن بۆ پرۆژه‌كان كه خۆی له رێژه‌ی دانیشتوان و هه‌ژاری ده‌بینێته‌وه،
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسان نه‌بوو،
ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق ته‌داخول ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یاساكه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌پێدانی پاره‌ش بێت به‌پارێزگای ناڕازی، ئه‌مه به‌و مانایه
دێت كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسان نه‌بوو، به‌ڵام خۆ جارێ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری
نه‌داوه یه‌كسان نه‌بێت.
پ/ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده ؟
و/ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ٪١٢.٦٧ ی
بودجه‌ی عیراقه، به‌شێكیشی به‌پاره نییه به‌شێوه‌ی به‌شه‌خۆراك و ده‌رمانه‌و كۆمه‌ڵێك
بڕگه‌ی دیكه‌یه كه له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ژمار كراوه.
پ/ ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده كه ره‌وانه‌ی
هه‌رێم ده‌كرێت؟
و/ ساڵانه ترلیۆنێك و نزیكه‌ی ٢٥٠ ملیار دینار
بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، به‌ڵام به شتومه‌ك ده‌ینێرن بۆ هه‌رێمی
كوردستان، واته به‌شێوه‌ی كاش نانێردرێت به هه‌مووی ده‌گاته نزیكه‌ی ٢٠ ترلیۆن
دینار، به‌ڵام به شێوازی كاش كه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت زیاتر له ١٥ ترلیۆن دیناره،
كه‌له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی ٩ ترلیۆنی بۆ مووچه ته‌رخانكراوه.
پ/ ئایا ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ش له‌سه‌ر
پشكی هه‌رێم ده‌بێت ؟
و/ به‌ڵێ، پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عیراقدا ١٥
ترلیۆن و ١٥٠ ملیار دیناره، به‌ڵام هه‌ندێك بڕگه‌ی تێدا نییه وه‌كو مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و
ده‌رمان و به‌شه‌خۆراك كه له‌بڕگه‌ی جیادا له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ژمار كراوه، ئه‌مه
جگه له كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پشكهیهو بڕگه‌ی
بۆ دیاریكراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19