باڵیۆزی روسیا: په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه
کوردستان 08:23 PM - 2023-06-06سەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی روسیا له‌عیراق
باڵیۆزی روسیا له‌عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "روسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان باشه، له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ عیراقیشدا په‌یوه‌ندی باشه‌و بره‌وی پێده‌دات".
ئێلبرۆس كۆتراشێڤ باڵیۆزی روسیا له عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند: "له‌بواری ئابووریدا، روسیا په‌یوه‌ندیی ئابووریی پێشكه‌وتووی هه‌یه و به درێژایی مێژووش ئاسۆیه‌كی روونی هه‌یه له‌گه‌ڵ عیراقدا، كه قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی روسیا له كه‌رتی نه‌وت و غازی عیراق، ساڵانه له‌سه‌رو 14 ملیار دۆلاره‌وه‌یه و وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنی نه‌وت و غازه، نه‌ك هه‌ر له‌عیراق به‌ڵكو له‌هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌وڵیش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاریكارییه‌ی فراوان بكات تا بواره‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه".
روسیا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان باشه
"په‌یوه‌ندی روسیا له‌گه‌ڵ عیراق، له هه‌موو بواره‌كاندا باشه، به‌تایبه‌تی بواری سیاسی، كه تیایدا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"روسیا 320 كورسیی خوێندنی بۆ عیراق ته‌رخانكردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 60 كورسی ته‌رخانكراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان"، باڵیۆزی روسیا وایوت.
له‌باره‌ی هاریكاری نێوان روسیا و عیراق له‌بواری سه‌ربازیدا، كۆتراشێڤ رایگه‌یاند:" ئێستا په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی روسیا له‌گه‌ڵ عیراق زۆر پێشكه‌وتووه، دوای تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێك كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی هه‌ردوولا فراوانتر ده‌بێت". وتیشی: "هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ته‌گه‌ره بخه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه"، به‌ڵام ناوی لایه‌نه‌كانی نه‌هێنا.
په‌یوه‌ندی روسیا و هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی روسیا له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، روونیكرده‌وه:" روسیا به رووی هه‌موو حزب و هێزه سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا كراوه‌یه و هیچ ركابه‌ری و كێشه‌یه‌كی نێوان حزبه‌كانیش كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێك به‌باشتر نازانێت له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی دیكه".
جه‌ختیشیكرده‌وه:" روسیا په‌یوه‌ندیی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌رێم یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌ك ئه‌ركێكی دیپلۆماسی روسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه نوێكانیشدا ده‌به‌ستێت."
گه‌شتی هاووڵاتیانی عیراق بۆ روسیا
سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی گه‌شتی هاووڵاتیانی عیراق بۆ روسیا و پێچه‌وانه‌كه‌شی، كۆتراشێڤ وتی:" رێوشوێنه‌كان زۆر ساده‌ن، بریتین له كڕینی بلیت و به‌ده‌ستهێنانی ڤیزا له باڵیۆزخانه‌ی روسیاوه له به‌غدا، یان له یه‌كێك لهكونسوڵخانهكانی روسیاوه له هه‌ولێر و به‌سره، زۆربه‌ی كاتیش پێویستی به نوسینی بانگهێشتنامه‌یه‌كه له‌لایه‌ن روسیاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه زۆر له‌و عیراقییانه‌ی ڤیزای روسیایان وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت ڤیزای خوێندنیش بێت، به‌كاریان هێناوه بۆ كۆچی نایاسایی به‌ره‌و ئه‌وروپا".
PUKMEDIA سه‌رچاوه: المسری
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه كلیك له‌م لینكه بكه...
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19