راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31رەوشی رۆژنامەنوسان
له‌م كابینه‌یه‌دا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان زیادیكردووه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌نووس به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستگیركراون بهماددهیهكی دیكه سزادراون كه له‌گه‌ڵ یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كناگرێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA له دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 30 راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی باسی خراپی دۆخی حكومڕانیان له هه‌رێم كردووه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له شكسته‌كانی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی.
بۆیه‌كه‌مجار له‌كابینه‌ی نۆدا هاووڵاتی له‌سه‌ر وتن حكومدرا
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له‌پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستوه‌ردانی حزب له‌دادگاكان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ی نۆدا كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان مافیان پێشێلبكرێت و بڕیاری حزبییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت به‌تایبه‌ت له" هه‌ولێر و دهۆك".
كاروان ئه‌نوه‌ر سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم به‌و توندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێك یاسا، له‌ناویشیاندا یاسای 211 ی عیراقی، كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مواركراو به‌و یاسایه نزیكه‌ی 70 كه‌س له‌هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستگیركران و دادگایی كران، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان حوكمدران ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌هه‌رێم هاووڵاتی له‌سه‌ر وتن حوكم بدرێت، هاوكات كه‌مترین خۆپێشاندانه‌كان له‌و دوو شاره ئه‌نجامدراون، هه‌ر بۆیه له‌راپۆرته‌كه‌دا بێ هیچ ترسێك ئاماژه‌یان پێكردووه".
"وڵاتان رۆژبه‌ڕۆژ له‌ڕووی ئازادییه‌كانه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن، به‌ڵام له‌هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافه‌كانی تاك و به‌رگرتن له‌ئازادی زیادیكردوه كه شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌وپێیه‌ی چه‌ندین راپۆرتی تر ئاماژه‌یان به بهرتهسككرنهوهی ئازادییه‌كان له‌هه‌رێم كردووه‌و به‌جۆرێك وێنایان كردوه كه ئازادی راده‌ربڕین تێیدا له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی خراپدایه"، كاروان ئه‌نوه‌ر وایوت.
رۆژنامه‌نووس تاوانی تیرۆری ده‌خرێته پاڵ
ئازادی راده‌ربڕین له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك سنووردار كراوه‌و به‌ده‌یان رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر بابه‌تی رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیركراون تۆمه‌ت جیاجیان دراوه‌ته پاڵ.
نه‌جات رۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی میدیا بۆ راهێنانی رۆژنامه‌نوسان تایبه‌ت به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئازادی راده‌ربڕین له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه‌و له‌شاری هه‌ولێر و دهۆك سنوورداركراوه، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌یان رۆژنامه‌نووس زیندانی كراون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری له‌كه‌داركردنی ناوبانگی هه‌رێم".
"راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ سه‌رچاوه نیین و سه‌رچاوه‌كانیان راست و دروستن، له‌دادگاكانی هه‌رێم رۆژنامه‌نووس تاوانی تیرۆر و تاوانی جیاجیا ده‌خرێته پاڵی و ئه‌مه‌ش ئازادی رۆژنامه‌نووسی بهرتهسككردوهتهوه".
كابینه‌ی نۆ خراپترین كابینهبوو بۆ رۆژنامه‌نوسان
له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا فشارێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران، به‌شێوه‌یه‌ك كار به یاسای پێدانی زانیاری ناكرێت و پێدانی زانیاریی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی حزبی قۆرغكراوهو كابینه‌ی نۆ خراپترین كابینهبووه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نوسان.
نه‌جات رۆستی ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده له كوردستان یاسای پێدانی زانیاری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی حزبی قۆرغ كراوه، كه‌ناڵه‌كانی تر زانیاری‌یان پێ‌نادرێت و زۆرینه‌ی كات ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه".
"تاوانێكی دیكه كه خراوه‌ته پاڵ رۆژنامه‌نووسان دانیشتن و په‌یوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كان و كونسوڵه‌كان، كه ده‌سه‌ڵات رۆژانه خۆی له‌گه‌ڵیان داده‌نیشێت، به‌ڵام پێی تاوانه رۆژنامه‌نووسێك له‌گه‌ڵیان دابنیشێت".
دوو ساڵی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و 30 راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی
به‌پێی به‌دواچوونێكی PUKMEDIA ، له دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 30 راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی باسی خراپی دۆخی حكومڕانیان له هه‌رێم كردووه، له‌بری به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر، سه‌رجه‌م راپۆرته‌كان له‌لایه‌ن راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌شكسته‌كانی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی پارتی له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی لۆجیكی ئه‌و راپۆرتانه بده‌نه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خودی كونسوڵی ئه‌مریكا و تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه.
له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر پێشێلی مافی رۆژنامه‌نووسان كراوه
ده‌بێت حكومه‌ت له‌هه‌ڵوێستی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بڕوانێت، چونكه له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر پێشێلی مافی رۆژنامه‌نووسان كراوه‌و به‌مادده‌ی جۆراوجۆر كه دووره له‌بڕگه‌كانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری سزادراون ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم.
رۆژنامه‌نووس ئاریان محه‌مه‌د به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" حكومه‌تی هه‌رێم نابێت ته‌نها وه‌كو تۆمار له‌و راپۆڕته نێوده‌وڵه‌تییانه له‌باره‌ی مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی راده‌ربڕین بڕوانێت، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو هه‌ڵوێستێكی جددی رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی زلهێز سه‌یری بكات".
"له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر پێشێلی مافی رۆژنامه‌نووسان كراوه‌و به‌مادده‌ی جۆراوجۆر كه دووره له بڕگه‌كانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری سزادراون و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه به‌روارد به‌ساڵانی رابردوو، كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسووڵی وڵاتان چاویان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌نزیكه‌وه ئه‌و پێشێلكارییانه ببینن"، ئاریان محه‌مه‌د وایوت.
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چی له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێن ؟
له‌نوێترین راپۆرتی بڵاوكراوه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ" باس له پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركراوانی بادینان له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و كاره‌كه به‌نایاسایی ناو ده‌بات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتریش جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێرو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (هیومان رایتس وۆچ) له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان راپۆرت و چاوپێكه‌وتنیان بڵاوكردوهتهوهو باسیان له‌خراپی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم كردوه‌و ده‌ستوه‌ردانی حزب لهدادگاكانیان له‌م كابینه‌یه‌دا له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌هۆكاری سه‌ره‌كی پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان ناوبردوه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم داناوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19