هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
کوردستان 12:57 PM - 2023-03-30هێرۆ مستەفا گارگ
جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ژنێكی كورد كاندید دەكات بۆ باڵیۆزی وڵاتەكەی لە میسر كە 9 زمان دەزانێت و پێشتریش چوارساڵ باڵیۆزی ئەمریكابووە لە بولگاریا.
هێرۆ مستەفای تەمەن 50 ساڵ كە لە دایكبووی شاری هەولێرە، كاندیدی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ باڵیۆزی میسر و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە.
كاندیدەكەی بایدن پێشتر باڵیۆزی بولگاریا بووە
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی كە 29/3/2023 بڵاویكردەوە، هێرۆ مستەفای وەك كاندیدی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسییە ئاشكرا كردو دەڵێت:" خاتوو هێرۆ مستەفا كەسێكی خاوەن ئەزموونە و پێشتریش باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە بولگاریا لە ساڵی 2019تا 2023 و هەروەها لە عیراق، پورتوگال، هیندستان، لوبنان و یۆنان لە سلكی باڵای دیپلۆماسیی جۆراوجۆردا ئەركی پێدراوە و كاریكردووە".
"كاندیدەكەی سەرۆكی ئەمریكا ، زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، توركی، یۆنانی، پۆرتوگالی و ئیسپانی دەزانێت و خەڵاتی "ماتیڵدا سینكلێری" تایبەت بە زمانی پێ بەخشراوە". راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی وادەڵێت.
ئەنجومەنی پیران دوا بڕیار لەسەر هێرۆ دەدات
هێرۆ مستەفا ساڵی 1975 لە شاری هەولێر لە دایكبووە و تەمەنی یەك ساڵ بووە كە خێزانەكەی لە ساڵی 1976 كۆچی كردووە بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە كۆلێژی خزمەتی سیاسەتی دەرەوە لە زانكۆی جۆرج تاون و لە زانكۆی پریستن بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.
كۆشكی سپی لە بارەی لێهاتوویی ئەم خاتوونە كوردەوە دەڵێت:" دامەزراوەی كارنجی ساڵی 2021 هێرۆ مستەفای خەڵاتكردووە، كە یەكێكە لە سەركەوتووترینەكانی ناو ئەوانەی كۆچیان بۆ ئەمریكا كردووە"،بۆ ئەوەی هێرو مستەفا ببێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر، پێویستە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، كاندیدەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسیە پەسەند بكات.
هێرۆ مستەفا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ تا ئازاری ٢٠٢٣ وەك باڵیۆزی ئەمریكا لە كۆماری بولگاریا كاری كردووە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاوە كاندید كرابوو، ئێستاش لەلایەن جۆبایدنەوە كاندیكراوەتەوە بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسیە.
PUKMEDIA، سەرچاوە: كۆشكی سپی
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19