فاروقی مەلا مستەفا وەك سەركردەیەکی بواری تەندروستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان كرا
هەواڵ 05:22 PM - 2023-03-19فاروقی مەلا مستەفا
گۆڤاری 'Forbes' ـی نێودەوڵەتی فاروق
مستەفا رەسوڵ وەكو یەكێك لە 100 كەسایەتی سەركردەی بواری چاودێری تەندروستی لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشاندەكات بۆ ساڵی 2023 .
فاروق مستەفا رەسول،
سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشكی فاروق لەلایەن گۆڤاری 'Forbes' ــەوە وەكو یەكێك لە
100 كەسایەتی سەركردەی بواری چاودێری تەندروستی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا
بۆ ساڵی 2023.
ئەم رێزلێنانە لەم
ئاستە بەرزەدا تیشك دەخاتەسەر بەشداری و دەستكەوتە ناوازەكانی بەڕێز رەسوڵ كە
رەنگدانەوەی ئەرێنییان هەبووە لە پێشكەوتنی بواری تەندروستییدا لە رێی شاری پزیشكی
فاروق 'FMC'ـەوە.
شاری پزیشكی فاروق
نەخۆشخانەیەكە لە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەكاندایە و لەسەر رووبەری 70,000 مەتر
چوارگۆشە بیناكراوە، 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 190 پزیشك لەخۆدەگرێت كە دابەشبوون
بەسەر 37 بەش و 11 ژووری (هۆڵی) نەشتەرگەرییدا. لە كانونی یەكەمی 2022،
نەخۆشخانەكە ڕێكەوتننامەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای ئەستەر 'DM' بۆ چاودێریی تەندروستیی لە دوبەی واژۆكرد بە
مەبەستی بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستیی لە عێراق. وەكو بەشێك
لەم ڕێكەوتننامەیە، پزیشكانی كۆمپانیای ئەستەر 'DM' هەڵدەستن بە سەردانكردنی شاری پزیشكیی فاروق بۆ
پێشكەشكردنی ڕاویژ و خزمەتگوزاریی نەشتەرگەریی و خزمەتگوزاری تر.
سەبارەت بەم رێزلێنانە،
بەڕێز رەسوڵ وتی: "وەرگرتنی ئەم رێزلێنانە لەلایەن 'Forbes'ــەوە شەرەفێكی گەورەیە بۆ من، زۆر سوپاسی هاوەڵ
و هاوبەشەكانم و كارمەندان دەكەم بۆ پشتگیریی و لەخۆبوردوویی بەردەوامیان لە پێناو
بەدیهێنانی ئامانجەكەمان". "ئەم دانپێدانانە هەر شایەتییەك نییە لەسەر
كاری جددییمان، بەڵكو هانی زیاترمان دەدات تا بەردەوامبین لە باشتركردن و
پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە كوالیتییەكی بەرز بە نەخۆشەكانمان".
شاری پزیشكی فاروق و
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق بۆ وەربەرهێنان پابەندن بە پشتگیریكردنی تازەگەریی،
داهێنان و پەرەپێدان لە كەرتەكانی چاودێری تەندروستی و بزنسدا. دانپێدانانی 'Forbes' بە دەستكەوتەكانی بەڕێز
ڕەسوڵدا شایەتییە لەسەر ئەو پێشكەوتنە پزیشكییە گەورەیەی لە شاری پزیشكیی فاروق 'FMC' بەدەستهاتووە.
لەبارەی شاری پزیشكیی
فاروقەوە شاری پزیشكیی فاروق كە دەكەوێتە سلێمانییەوە، بە نەخۆشخانەیەكی پێشەنگ لە
عێراق دادەنرێت، خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستیی پلە یەك پێشكەشی نەخۆشەكان دەكات
لە عێراق و ناوچەكەدا. لەسەر رووبەری 70,000 مەتر چوارگۆشە دروستكراوە، ئەوەش
رووبەرێكی گەورەیە كە وادەكات نەخۆشخانەكە بتوانێت ژمارەیەكی زۆری نەخۆش لەخۆبگرێت
و باشترین خزمەتگوزارییان بۆ فەراهەم بكات لە ژینگەیەكی گەشەكردوو و ئاسودەدا،
بەجۆرێك سەلامەتی و ئاسودەیی نەخۆش لە پێشینەی كارەكانن. شاری پزیشكی فاروق بە
یەكێك لە باشترین پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی دادەنرێت لە
عێراقدا، كە خزمەتگوزاری پزیشكی پلە یەك پێشكەش دەكات لە ئاستی ستانداردە
جیهانییەكان، نەخۆشخانەكە 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 190 پزیشكی بەتوانا و خاوەن
بڕوانامەی بەرز و 120 ژووری تاكەكەسی بە كەلوپەلی تەواوەتییەوە لەخۆدەگرێت ئەمە
لەپاڵ 21 هۆڵی پێشكەوتوو بە نوێترین دیزاین و تەكنەلۆژیای پزیشكیی و 11 ژووری
نەشتەرگەریی پێشكەوتوو و ئامادەكراو بە نوێترین تەكنەلۆژیای پزیشكی لەگەڵ زیاتر
لە 25 كلینیكی نەشتەرگەری دڵ و بۆری خوێن و نەشتەرگەری دەمار و ئێسك و بڕبڕەی
پشت و سەنتەری تایبەتمەندی خزمەتگوزاری منداڵبوون و دایكایەتی و نەشتەرگەریی
شێرپەنجە و كلینیكی نەشتەرگەریی مەمك و پسپۆڕییە پزیشكییە هەستیارەكانی تر.
شاری پزیشكیی فاروق
نەخۆشخانەیەكی پێشەنگە لە عیراق و دەكەوێتە شاری سلێمانییەوە، هەرێمی كوردستان كە
خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی پلەیەك پێشكەش نەخۆشان دەكات لە عێراق و
ناچەكەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19