پێویستە یەکێتی پرسی کردنەوەی نوێنەرایەتی حزب لەپەکین زیندوو بکاتەوە
کوردستان 05:34 PM - 2022-10-26باڵیۆز د. محەمەد سابیر
دیپلۆماتكارێكی كورد و شارەزای كاروباری كۆماری گەلی چین بەگرنگی دەزانێت :"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ حزبی كۆمۆنیست و كۆماری گەلی چین دا رێكبخاتەوە و پتەوتری بكات".
یەكێتیی پرسی كردنەوەی بیرۆی یەكێتی لە پەكین زیندووبكاتەوە
باڵیۆز د.محەمەد سابیر دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی عیراق لە چین دەڵێت:" پێویستە یەكێتیی پرسی كردنەوەی بیرۆی یەكێتی لە پەكین زیندووبكاتەوە و بناغەكەی دانراوە و حكومەتی چین رازییە یەكێتیی بیرۆی لەو وڵاتە هەبێت، ئەویش لەرێگەی نوسینگەی بازرگانیەوەیەو نوێنەری یەكێتیی كارەكان بەرێوەببات".
سەرۆک مام جەلال دروستکەری پەیوەندی پتەو مێژووی بووە لەگەڵ چین
د.محەمەد ماوەی شەش ساڵ باڵیۆزی عیراق بووە لە چین، لە دیدارێكی تایبەت دا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA بەبیری دەهێنێتەوە كە یەکێتی یەكەمین حزبە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان كە پەیوەندی دێرین و مێژوویی لەگەڵ حزبی كۆمۆنیست و حكومەتی چین دا هەیە و سەرۆك مام جەلالیش ئەو پەیوەندییەی دروستكردوە و داوادەكات :" هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵتر بكات و سەردانی كۆماری گەلی چین بكات و گەورەبەرپرسانی حزبی كۆمۆنیستی چین ببینێت".
حزبی کۆمۆنیستی چین بودجەی تایبەتی بۆ سەردانی ساڵانەی وەفدی یەکێتی بۆ چین دابینکردوە
"حزبی كۆمۆنیستی چین، ساڵانە بودجەیەكی تایبەتی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی داناوە بۆ سەردانی وەفدێكی باڵای سیاسی و وەفدێكی كادرانی راگەیاندن و پێویستە ئەو پەیوەندییە رێكبخرێتەوە، چونكە مام جەلال وتەنی "چین گرنگە"". باڵیۆز د. محەمەد وایوت.
حزبی كۆمۆنیستی چین بیستەمەین كۆنگرەی نیشتمانی خۆی سازكرد و تێیدا بۆ خولی سێهەم، سەرۆك شی چیپینك بە سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی چین هەڵبژێردرایەوە و ئەو دیپلۆماتكارەی یەكێتیی دەڵێت:" سەرۆك شی جی پینگ سەركردەیەكی خۆشەویستی چینییەكان و لێهاتووە و ستراتیژی گرنگی هەیە بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی وڵاتەكەی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18