رۆژی جیهانیی زمانی دایك پیرۆز
بیروڕا 11:00 PM - 2022-02-20
زمانی دایك به‌یه‌كێك له‌بنه‌ماو ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك دادهنرێتو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زۆری پێده‌رێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و بایه‌خه مه‌زنه‌یه كهرێكخراوی یونسكۆ له‌ساڵی 1999وه به‌بڕیارێك رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی به‌رۆژی جیهانیی زمانی دایك ناساندووه.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 15ی شوباتی 2002 بڕیاریكی تایبه‌تی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی فره‌زمانی دهركردو داوای له‌ده‌وڵه‌تانی ئهندامو سكرتاریه‌تی گشتی رێكخراوه‌كه كرد كه هه‌وڵی پارێزگاریكردن وپاراستنی هه‌موو زمانه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بده‌ن.
چونكه به‌بڕوای ئه‌و رێكخراوه داننان به‌فره‌زمانی راسته‌قینه‌دا یه‌كێتی گه‌لان له‌رێی ههمهرهنگیو لێكتێگهیسشتنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌هێز ده‌كات.
ل
گه‌لی كوردستانیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی جیهان، بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی پاراستنی زمانهكهیو به‌ره‌سمی ناسینی داوه.
له‌ساڵانی 1925 تا 1970 نه‌توانرا زمانی كوردی وه‌ك زمانی ره‌سمی بخرێته دووتوێی ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستووره‌كانی عیراقه‌وه‌و له‌هه‌موو ئه‌و دهستورانهدا پێشتر ته‌نیا دان به‌زمانی عه‌ره‌بیدا نرابوو وه‌ك تاكه زمانی ره‌سمی وڵات.
ۆ
یاسای زمانه ره‌سمییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی به‌خوێندن له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به زمانه‌كانی دایك داوه.
م
به‌ره‌سمی ناسینی زمانی كوردی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عیراق به‌مانای به‌ره‌سمی ناسینی گه‌لێكه كه هاوشانی گه‌لی عه‌ره‌به‌و گه‌لی پله‌دوو نییه،
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ره‌سمی ناسینی زمانی كوردی بایه‌خی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌رپرسانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه ره‌سمییه‌كاندا به‌زمانی كوردی قسه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك داكۆكیكار له‌زمانی كوردی به‌هه‌موو زارهكانییهوه، ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی زمانی كوردی له‌فه‌وتان و شێواندن بپارێزێت و ڕێز له پێكهاته زمانییه‌كان بگرێت كه ده‌یانه‌وێت له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا به زمانی دایكیی بخۆێنن.
زمانی دایكیی ، زمانێك كه ده‌رخه‌ری ئاوه‌زی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌بێت رێزی لێبگیرێت ھه‌رچه‌ن ئاخێوه‌رانیشی كه‌مبن، زانست ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، كاتێك تاكێك به‌زمانی دایكیی نه‌خوێنێت له‌ڕوی گه‌شه‌ی مێشك و باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تاكێكی لاواز ده‌بێت و ئه‌وه‌ی زمانی دایكیی نه‌زانێت بڕوانامه‌كه‌ی هه‌رچی بێت به نه‌خوێنده‌وار دێته ئه‌ژمار.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمدا كار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسه‌تی زمانی و گه‌شه‌ی زمان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی خوێندن به‌زمانی دایكیی بۆ ته‌واوی پێكهاته زمانییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19