کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق جێبەجێ دەکرێت
عیراق 04:42 PM - 2021-12-09
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عیراق و ئەمریکا، کە لە مانگی تەموزی ئەمساڵ لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیجی ئەنجامدرا، پێویستە لەکۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بکشێنەوە.
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی چوارەمی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت هیچ هۆکاریک نیە بۆ جێبەجێنەکردنی رتکەوتنەکە.
هەرێم کەما ئاغا کاندیدی سەرکەوتووی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی چوارەم تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: تاکو ئێستا رێکەوتنەکە بەوجۆرەیە کە پێویستە لە 31/12/2021 سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عیراق بکشێنەوە، جگە لەمانەوەی بەشێک لە هێزەکانیان وەک راوێژکار بۆ هاوکاریکردنی عیراق لەرووی مەشق و راهێنانی سەربازی و بوارەکانی پەروەردە و ئابووری.
وتیشی: جگە لەو رێکەوتنە هیچ بریارێکی دیکە نیە لەسەر ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نەکشێنەوە، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی عیراق کە حکومەتێکی کاربەرێکەری هەیە و پەرلەمانەکەی دەست بەکار نەبووە، بۆیە لەم بارودۆخە ناتوانی رێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەمەریکا جێبەجێ نەکات.
هەرێم کەمال ئاغا هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: رێکەوتنی عیراق و ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی، دوای ئەوەدێت پەرلەمان بڕیاری چونەدەرەوەی هێزە بیانەکانی داو حکومەتی فیدراڵ رایگەیاندبوو ئەوان لەکاتی ئێستا پێویستیان بە هێزی بیانی نیە و خۆیان دەتوانن وڵاتەکەیان بپارێزن ، بەتایبەتی ئێستا داعش بێ هێزە و توانای ئەوەی نیە دەست بەسەر هیچ ناوچەیەکدا بگرێت و تێیدا بمێنێتەوە.
جێی ئاماژەیە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق و هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ رووخانی رژێمی بەعس، بەگوێرەی رێکەوتنێک کە لە ساڵی 2008 ئیمزاکرا، ئەمریکا لەسەردەمی باراک ئۆباما لە کۆتایی ساڵی 2011 سەرجەم هێزەکانی کشاندەوە، کەچی لەگەڵ هاتنی داعش لە 2014 ، جارێکی تر لەسەر داوای عیراق و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەو چەکدارانە هێزەکانیان گەڕایەوە عیراق.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18