كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه
چاوپێکەوتن 09:23 AM - 2020-11-17.
له گوندێكی سه‌ربه‌ناحییه‌ی ناڵپارێز "به‌ھۆی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه 18كه‌س بوونه‌ته قوربانی
ده‌ره‌میانه گوندێكه، كه‌وتووه‌ته ناحیه‌ی ناڵپارێز له قه‌زای پێنجوێن سه‌ربه پارێزگای سلێمانی، گوندی ده‌ره‌میانه له باكوور ھاوسنووره له‌گه‌ڵ گوندی ئاروزهرو له باشوور له‌گه‌ڵ گوندی ده‌شتی خه‌رمان و له ڕۆژھه‌ڵات له‌گه‌ڵ گوندی گه‌وڕان و له ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ گوندی چارخ.
ئه‌م گونده له ساڵانی رابردوو به‌ھۆی شه‌ڕی عیراق - ئێرانه‌وه راگواستراوه، به وته‌ی دانیشتوانی گونده‌كه، ده‌ره‌میانه ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕی عیراق- ئێران بووه ھه‌ر به‌ھۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه سه‌رجه‌می گونده‌كه‌و ده‌وروبه‌ری مین رێژكراوه، به‌ڵام له‌دوای ساڵه‌كانی 1992 گونده‌كه له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان و ده‌زگای مینه‌وه، به‌شێكی مین و تهقهمهنیهكان ھه‌ڵگیراونه‌ته‌وه به‌ئێستاشه‌وه ساڵانه ده‌زگای مین له‌سلێمانی و چه‌ند رێكخراوێكی تر كار ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئه‌و ناوچانه پاكبكه‌نه‌وه كه مین و ته‌قه‌مه‌نیان تێدایه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و گونده به‌ھۆی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه 18 شه‌ھیدو برینداری ھه‌یه‌و له‌ئێستاشدا چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و گونده خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن ئه‌وان به‌م شێوه‌یه باس له شه‌ھیدبوون و برینداربوونی خۆیان كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن كه بونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، داواش له‌حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه كاربكات تاوه‌كو ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستاش مینی تێدایه پاكبكرێنه‌وه، چونكه به وته‌ی خۆیان ساڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گوند ده‌كاته قوربانی ئاژه‌ڵ و پهرهلوهركیانیان ده‌بنه قوربانی مین و تهقهمهنیهكان".
عه‌بدوڵڵا حمه مسته‌فا ته‌مه‌نی 65 ساڵان ئه‌و ئێستا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته ، به‌ھۆی مینه‌وه قاچێكی له‌ده‌ستداوه ئه‌و باس له رووداوه‌كه ده‌كات بۆ PUKmediaوتی، " ساڵی 1992 كه گه‌ڕاینه‌وه ده‌ره‌میانه گونده‌كه‌مان ئاوه‌دان كرده‌وه ده‌ستمان كرد به كاركردن ،له رێگایه‌كدا رۆشتم نه‌مده‌زانی مین رێژكراوه بۆیه چه‌ند ھه‌نگاوێك رۆشتم ، ده‌نگێكی گه‌وره ھات و منیش زۆر شپرزه بووبوم، بۆچه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئاگاداری خۆم نه‌بووم كه‌س به‌ھانامه‌وه نه‌ھات ، كاتێك سه‌یری خۆمم كرد بینیم قاچم له‌ده‌ست داوه "...
ئه‌و زۆر به نیگه‌رانیه‌وه باس له كاتی روودانی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه ده‌كات ده‌شڵێت، كه ھۆشم ھاته‌وه ھاوارم كرد له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێك له رێگای چوارتا ھات و به ھانامه‌وه ھاتن منیان سه‌رخست بردمیان بۆ ناحییه‌ی ناڵپارێز له‌وێ چاره‌سه‌ری پێویستم وه‌رگرت ماوه‌ی 18 رۆژ له نه‌خۆشخانه بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران كرد له‌ده‌ستدانی قاچم بوو، ئێستاش خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم".
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكرد كه ئێستاش له‌نزیك گونده‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نی ھه‌یه و داواشی كرد كه رێكخراوه‌كانی مین و ته‌قه‌می كاریان بۆبكه‌ن تاوه‌كو ئه‌و ناوچانه‌ی كه مین و ته‌قه‌می تێدایه پاكی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانی زیاتری لێ نه‌كه‌وێته‌وه".
كاروان ئیسماعیل ساڵح ئه‌و باوكی به‌ھۆی مین و ته‌قه‌می له‌گونده‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ست داوه، كاروان بۆ PUKmedia ده‌ڵێت، "ئه‌و كات باوكم ته‌مه‌نی 25 ساڵان بوو كه مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه ھه‌ر ئه‌و كات گیانی له‌ده‌ستداوه ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له ئێستاشدا مین و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌كه‌یان بووته گرفتێكی گه‌وره دانیشتوانی گونده‌كه‌یان، كه حكومه‌تی به‌عس به شێوه‌یه‌كی ھه‌ره‌مه‌كی ئه‌و ناوچانه‌ی مین رێژ كردووه"...
كاروان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و كاته ئه‌و له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆی باس كراوه له‌لایه‌ن كهسو كاره‌كه‌یه‌وه كه باوكی به‌ھۆی ته‌قینی مینه‌وه شه‌ھید بووه ،ده‌شڵێت ئه‌و مینانه بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌مێننه‌وه كاریگه‌ریان ده‌مێنێت ".
كاروان وتیشی: "له‌گونده‌كه‌ی ئێمه خه‌ڵكێكی زۆر شه‌ھید و برینداربووه جگه له‌وه‌ش ساڵانه به‌ھۆی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه به سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌بنه قوربانی، ئه‌و داواش ده‌كات حكومه‌ت ھاوكاری زیاتریان بكات تاوه‌كو ناوچه‌كانیان له‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه پاك بكاته‌وه"...
سه‌رحه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا دانیشتوویهكی تری گوندی دهرهمیانهیه ئه‌ویش قوربانی ده‌ستی مین و ته‌قه‌مه‌نیه، ئه‌و بۆ PUKmedia ده‌ڵێت" له گونده‌كه‌مان به‌ھۆی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه 18 شه‌ھیدو بریندارمان ھه‌یه 6 شه‌ھید و 12 بریندار ئه‌وه جگه له‌وه‌ش ساڵانه خه‌ڵكانێكی تر ده‌بنه قوربانی كه شاره‌زای ناوچه‌كه نین ، سه‌رحه‌ت ئه‌وه‌شی ووت"كه چه‌ندكه‌سێك له گونده‌كه‌یان دووجار مین ته‌قیوه‌ته‌وه پیایاندا و برینداربوون"...
سه‌رحه‌ت ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات" گونده‌كه 50 خێزانی تێدایه سه‌رجه‌می ئه‌و خێزانانه‌ش به ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریكن و بژێوی ژیانیان په‌یدا ده‌كه‌ن بۆیه ساڵانه‌ش ئاژهڵهلێكی زۆر ده‌بنه قوربانی "...
لای خۆشیه‌وه ھێمن ئیبراھیم به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز بۆ PUKmedia ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له له سنوری ناحییه‌كه‌یان به‌پێ ی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مین له سلێمانی 20 ملیۆن مه‌تر دووجا مین و ته‌قه‌مه‌نی له سنوری ناحییه‌كه‌یان ھه‌بووه ، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌رێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مین و به‌ھاوكاری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 7 ملیۆن مه‌تر پاك كراوه‌ته‌وه له ئێستاشدا نزیكه‌ی 13 ملیۆن مه‌تر ماوه پاك بكرێته‌وه له مین و ته‌قه‌مه‌نی كه به‌سه‌ر 37 گوندا دابه‌ش بووه "...
وتیشی" بهپَی ئه‌و ئاماره‌ی كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ناڵپارێزدا ھه‌یه نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س شه‌ھید و بریندار بوون كه به ھۆكاری مین و ته‌قه‌مه‌نی بووه ، بۆیه وه‌ك خۆمان چه‌ندین جار داوامان كردووه كه كاری زیاتر بكرێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مین و ته‌قه‌می تێدایه".
ھێمن ئیبراھیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد"ساڵانه له وه‌رزی زستان به‌ھۆی باران باران بارینی زۆره‌وه مین تهقهمهنیهكان ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات، بهڵاًم ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مین له سلێمانی ھاوكاری زۆرمان ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه ".به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز ئه‌وه‌شی ووت" كه ھۆشیاری ته‌وایان داوه‌ته دانیشتوانی گونده‌كان كه تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن سنوره‌كان دیاری كراوون كه نابێت سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه مین و ته‌قه‌مه‌نیان تێدایه "...
PUKmedia ئا / جه‌مال سه‌رگه‌تی - شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18