ئەفسانەکانی دەوری هەڵبژاردن
بیروڕا 02:59 PM - 2024-04-03
هەڵبژاردن و
دەستاودەستکردنی دەسەڵات، راستییە جەوهەرییەکانی دیموکراسیین، ئەم راستیانە بە
کۆمەڵێک ئەفسانە دەورە دراون و حیکایەتیان لە بارەوە دەکڕێت کە ئیشی هەموو مرۆڤێکی
هوشیار، یان لانی کەمی هوشیاری هەبێت، ئەوەیە ئەم ئەفسانانە پوچەڵ بکاتەوە و رێی
بژاردەی دیموکراسیی بکاتەوە.
یەکێک لەو ئەفسانانە ئیشی
حزبە گەورەکانە.
حزبی گەورە بۆچی حزبی
گەورەیە، یان بۆچی حزبی ئەزموندار و حوکمڕانە؟
حزبی گەورە ئەوەیە مەسئولیەتی
گەورەی لەسەر شانە. دەبێ ئەزموون و قاڵبوونی خۆی لە تەنگژەکاندا دەربخات.
حزبی حوکمڕان چۆن بایکۆتی
هەڵبژاردن دەکاو چۆن تەنگژە بۆ پرۆسەی دەنگدان دروست دەکات؟ ئەی مەسئولیەتی
سەرشانی حوکمڕانی و پاراستنی ئەمانەت و ئەمنیەتی فەزای گشتی لە کوێیە؟
ئەی خەڵک چۆن بە قەزاوەت
و ناوبژیوانی حوکمڕانی ئەزموندار رازی بێت کە خۆی سکاڵا و دەفتەری شەکوای هەبێت؟
حزبی گەورە چۆن وەک حزبی
تازە بابەت و تازە باو بێ هیچ ئیعتبارێک بۆ بەرپرسیارێتی گشتی، رێگە بە بۆشایی سیاسیی
و دەستوری دەدا و رێگا بۆ قیل وقال و بەدحاڵی بوون و مەزەندەی هەڵە و خوانەخواستە
هەڵسەنگاندنی خراپ دەخاتە سەر گازەرەی پشت؟
حزبی ئەزموندار و قاڵبووی
ڕارەوەکانی حوکمڕانی و تۆڕێک پەیوەندی سیاسیی بە حیساب خاوەندارێتی لە دەیان دوکان
و دامودەزگای حەریف دەکات، چۆن ئاوا دەشەمزێ و نایکەم و نابێ دووپات دەکاتەوە؟
حزبی گەورە چۆن بەم
رەمەزان و کەشی تاعەت و رۆژووە جەماوەر و دەنگدەر، فەرمانبەر و شەقام تووشی
دڵراوکێ و سەرگەردانی دەکا و لە کاری دونیایی وەکو هەڵبژاردن، لە ناوبژیوان و
حەکەم و لایەرمەن و فیکە و رێنوێنی یارییەکە تەوەللا دەبێت؟
ئەی مەسئولیەت چییە ئەگەر
بڕیار و سیاسەت و تەگبیری مەحکەم نەبێ؟
توخوا خەڵقینە ئەفسانەی
وا لە هیچ مەملەکەتێکدا هەبووە کە حوکمڕان دەستبەردانی ئەرکی سەرشان و واجبی عەیان
بێت؟
ئەی کێ دڵی حزبی جەوان
بداتەوە و کاندیدی تازە زاوا چی بڵێ و لیستی خێر لەخۆ نەدیو شەکوای بباتە لای کێ؟
خۆ بەرپرسیارێتی هەر
حکومەتایەتی و ئیمتیازەکانی (ئاغا و شێخ و دەوڵەت) نییە بە وەسفی کوردناسی هۆڵەندی
ڤان مارتن برۆنسن؟
بەرپرسیارێتیی گەورەکان و
قاڵبووەکان سەد قاتە.
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19