لە زڕەی زنجیر دڵمان نە لەرزێ
بیروڕا 11:20 PM - 2024-01-07
ستران عەبدوڵڵا
ماوەی داهاتوو رەدو بەدەلی زۆر دروست دەبێت لەسەر ئایندە و شێوازی حكومەتی لۆكاڵی كەركوك، لەسەر بەشی لایەنەكان و پێكهاتەكان، لەسەر جەنەڕاڵ پۆست كە پۆستی پارێزگارە.
لەپەنا ئەم تەداروكانەی كوڕی ئیستحقاقی هەڵبژادن و كچی سازان و زادەی گفتوگۆی لایەنەكانن، شتی تریش هەن و دەقەومێن، شتی تر كە كاریان بەلاڕێدا بردن و كاردانان و تاقیكردنەوەی ئیرادەن. لەوانە گێچەڵە ناڕەواكەی سوپا دژی خەڵكی گەڕەكی نەورۆز. لەوانەشە كەینوبەینی تریش مابن كە ساحیرەكان لە چەكمەجە دایاننابێت و پەیتا پەیتا لەبەردەم دیموكراتی و ئیرادەی دەنگدەر قیتی دەكەنەوە.
گرنگە كورد و بەتایبەتیش یەكێتی كە بە كردار دۆسێكەی بەدەستەوەیە، هەم بە گفتوگۆ و تەگبیری كراوەی سیاسی و هەمیش بە (عەزمی بەتینی) نیشتمانی و نەتەوەیی لەگەڵ پێشهاتەكان مامەڵە بكات.
وەك لە ئەدەبیاتی جارانی حزبەكەماندا هاتووە (نە لەباری ببەین، نە مرادری بكەینەوە).
یەكێتی حزبی كۆمەڵانی خەڵكە و لەوانەوە هەڵقوڵاوە و دەشزانێت دەنگی دیموكراتی خەڵك ئەمانەتە و سیاسەتی چەپكە گوڵەكە و پڕەنسیبی (نەشتەرگەری مێشك)یش كە هی سەرۆك مام جەلالە، ئەمانەش ئەمانەتی سەربارن، یەكێتی بەم كۆكتێلە گیراوەوە دەتوانێت ئەرخەیان بێت كە لەسەر رێگە ڕاستەكەیە. جا لەم رێگایەشدا ئاساییە، هەر قۆرت و رێگری دێن و دەڕۆن. ئەمانە هیچ نین، (یاری تلیماج)ی پێش كلاسیكۆ مەزنەكەی پێكهاتنی حكومەتی داهاتووی كەركوكن.
سەرۆكی یەكێتی هەڤاڵ بافڵ لە سەكۆی كەركوكەوە رایگەیاند: (دەنگ لە ئێوە و شەڕی مافەكان بۆ ئێمە جێبێڵن)، پەیامەكە زۆر روون و ئاشكرابوو، كاتێتی.
مەسەلە گەڕەكی نەورۆز نییە، مەسەلە ئاهەنگی نەورۆزە كە لەگەڵ جاڕدانی ئیدارەی ئیئتلافی كەركوك، بۆ بەهاری داهاتوو ، ئاگرەكەی دڵی هەموو نەتەوەكان گەرم دەكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19