riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت

ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ مامۆستا چەتۆ حەوێز PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ مامۆستا چەتۆ حەوێز

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە هەولێر مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرین و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاخ هەڤاڵ مامۆستا چەتۆ حەوێز-یان کرد .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت وێڕای لەنزیکەوە ئاگەداربوون لە تەندروستی هەڤاڵ مامۆستا چەتۆ حەوێزی هیوای سەلامەتی هەمیشەیان بۆخواست و بەگرنگییەوە رۆڵ و خزمەتەکانیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی بەرزنرخاند؛ جەختیانکردەوە کە یەکێتیی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت کە وەک سەرمایەیەکی گرنگ لە پشت سەرکەوتنەکانمانەوەن، وەک مەکتەبی سکرتاریەتیش لەخزمەتیان دەبین و بەئەرکی خۆمانی دەزانین لەئاست رابردووی هەڤاڵەکانماندا بین؛ لەهەر شوێنێکیشدا پێوستییەکیان هەبێت بە شانازییەوە جێبەجێی دەکەین .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ مامۆستا چەتۆ حەوێزی روونیکردەوە بەشداریان لە شۆڕش و خەبات و یەکێتیی بوونیان لەپێناو گەل وخاکدابووەو لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبن و هەر ئەرکێکشیان پبسپێردرێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێن .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket