riklam

نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە

کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سلێمانی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" هەواڵەکەی رۆژنامەی خەبات، نەک هیچ پەیامێکی میدیایی و راستگۆیی تێدا نییە، بەڵکو پەیامێکی هەواڵگرییە"، دەشڵێت:" ئەگەر ئەوان بیانەوێت بزانن پ*ە*ک*ە*ک*ە لەکوێیە پێویست ناکات ئەو عەزیتە بۆ سلێمانی بکیشن، بەڵکو سەیری نەخشەی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان بکەن، دەبینن زۆرترین وجودیان لەوشوێنانەیە کەلەژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە".

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند:" بەداخەوە رۆژنامەی خەبات رۆژنامەیەکی رەسمییە و زمانحاڵی لایەنێکی سیاسیە، لەکاتێکدا لە لاپەرەی یەکەم و بەوشێوە دیارە ئەو پەیامە بڵاودەکاتەوە، ئێمە ئەونەی بە پەیامێکی هەواڵگری دەبینین ئەوەندە بە پەیامێکی میدیایی و راستگۆیی و بەرپرسیارییەتی نابینن".

"ئەگەر ئەوان بیانەوێت بزانن پ*ە*ک*ە*ک*ە لەکوێیە پێویست ناکات ئەو عەزێتە بۆ سلێمانی بکێشن، بەڵکو سەیری نەخشەی پ*ە*ک*ە*ک*ە لەهەرێمی کوردستان بکەن زۆرترین وجودیان لەوشوێنانەیە کەلەژێر دەسەڵاتی خۆیانە و لەسنورەکانی و هەولێر و دهۆکن، پێویستە لەوێیان دوربخەنەوە، پاشان گلەیی لەسلێمانی بکەن".

لەتیف نێروەیی راشیگەیاند:"بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە پروپاگەندە و هەواڵانە زیانە بۆ سەر ئاسایش و ئایندەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی زیان بەخەڵکی هەرێم دەگەیەنێت".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket