چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29سەرۆککۆمار و چوار باڵیۆزە نوێکە
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەکار دەبن و سەرۆککۆماری عیراقیش کارنامەی لێوەرگرتن.
باڵیۆزانی نوێی بەحرێن، ماڵتا، پورتوگال و ئەنگۆلا لە عیراق دەستبەكاردەبن و بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەنوسی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایدەكات كە خالید ئەحمەد مەنسوڕ وەك باڵیۆزی نوێی شانشینی بەحرێن، جۆرج سەعید زامیت وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ماڵتا، فێرناندۆ دی ئوری وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری پورتوگال و خۆسێ مارتینێز وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ئەنگۆلا، کارنامەیان پێشکەشی د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق کرد.
لە میانی دیدارەكاندا، كە رۆژی دووشممە 29/4 بە جیا لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچون، سەرۆك كۆمار خواستی عیراقی دوپاتكردەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی پێشكەوتو و هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەكتر و هاریكاری جدی لە زۆر بواردا لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
بە گوێرەی راگەیەندراوە رۆژنامەنوسییەكە سەرۆك كۆمار هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و راوێژی نێوان عیراق و وڵاتەكانیان لەبارەی پرسە جیاوازەكان و بابەتەكانی جێ بایەخی هاوبەش.
لای خۆیانەوە باڵیۆزانق نوێش خواستی وڵاتەكانیان دوپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییان لەگەڵ عیراق و پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17