د. بەرهەم بە هاوکاری باڵای زانکۆی هارڤارد دەستنیشان دەکرێت
کوردستان 11:41 PM - 2024-03-23د. بەرهەم ساڵح
بەگوێرەی راگەیاندنی زانکۆی هارڤارد، د. بەرهەم
ساڵح وەک هاوکاری باڵا لە زانکۆی هارڤارد، سەنتەری بێڵفەر بۆ زانست و کاروباری نێودەوڵەتی
و بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کەنەدی سکوڵ دەسنیشاندەکرێت.
د. بەرهەم ئەزمونێکی فراوان دەباتە سەنتەرەکە
سەنتەری بێڵفەر بۆ زانست و کاروباری نێودەوڵەتی
لە زانکۆی هارڤارد کەنەدی سکوڵ دەستنیشانکردنی
د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشوی کۆماری عیراقی وەک هاوکاری باڵا راگەیاند و سەنتەرەکەش پێێ وایە د. بەرهەم ساڵح بە
باکگراوندی بەرفراوانی لەبواری ئەکادیمیا و خزمەتی گشتیدا، تێگەیشتنێکی قوڵ و ئەزمونێکی
دەوڵەمەند دەباتە سەنتەری بێڵفەر بۆ بەرەوپێشبردنی زانیاری پەیوەندیدار بەسیاسەت لەبارەی
گرنگترین ئاڵنگاریەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بەڕێوەبەری سەنتەری بێڵفەر: د. بەرهەم سەرکردەیەکی بە ئەزمونە
پڕۆفیسۆر مێگان ئۆسولیڤان، بەڕێوەبەری سەنتەری
بێڵفەر دەڵێت: "د. بەرهەم ساڵح سەرکردەیەکی خاوەن بەهرە و تێڕوانین و بوێریەکی
نائاساییە، لە چەندین ڕۆڵی جیاوازدا بەدۆخی قورس و مەترسیداردا تێپەڕیوە، ئەو بەو
هەموو ئەزموونانە و ئەو وانانەی کە لێیانەوە فێربووە بۆ ئێمەی دەهێنێت لە سەنتەری
بێڵفەر"، "ئەم تێگەیشتنە قوڵانەی ئەو یارمەتیمان دەدات بۆ باشتر تێگەیشتن
لە سروشتی سەرکردایەتی، روداوەکانی عیراق و ناوچەکە بەگشتی و رووداوەکانی پەیوەست
بە پەرەسەندنی رۆڵی هێزەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە جیهانی ئەمڕۆدا."
پڕۆفیسۆر تاریق مەسعود، لە دامەزراوەی فۆرد و
پڕۆفیسۆری دیموکراسی و حوکمڕانی و بەڕێوەبەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی
بەوەداوە: "د. بەرهەم ساڵح ئەزمونێکی بەنرخ دەهێنێت بۆ سەنتەری بێڵفەر و بەرنامەی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17