قوباد تاڵهبانی "دهستپێشخهری شۆڕشی داتا" لهیهكهمین كۆنفرانسی مید پێشكهش دهكات
کوردستان 01:51 PM - 2023-11-13قوباد تاڵەبانی
بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین كۆنفڕانسی مید لەژێر تەوەری (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) بۆ گەشەپێدانی هەرێمی، لە سلێمانی سازدەكرێت و بڕیارە تێیدا دوو پرۆژەی گرنگ رابگەیەنرێت.
لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بڕیارە سبەینێ 14-11-2023، وەك بەشێك لە زنجیرە چالاكییەكانی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، یەكەمین كۆنفڕانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی دەستپێبكات، كە خۆی لە گفتوگۆكردن لەسەر رۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابوری بەردەوام و باشتركردنی كوالێتی ژیان دەبینێتەوە.
ئامانجە سەرەكییەكانی كۆنفڕانسەكە بریتین لە، داڕشتنی چەند ستراتیژێك بە ئامانجی بەردەستكردنی داتا، هاندانی كلتورێك كە گرنگی بە بەكارهێنانی داتا بدات، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی، ئەمە جگە لەوەی كۆنفڕانسی مید وەك سەكۆیەك بۆ پیشاندانی پڕۆژە جیاوازەكان كار دەكات، كە جەخت لە رۆڵی سەرەكی بەڕێوەبردن و بەكارهێنانی كارامەیی داتا لە بوارەكانی پلاندانان، بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەت دەكاتەوە.
هاوکات هەر لەکۆنفرانسەکەدا بڕیارە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، دوو پڕۆژەی گرنگی تر رابگەیەنێت.
دەستپێشخەری شۆڕشی داتا هەوڵ دەدات توانای زانستی بخاتەڕوو، بۆ پاڵنانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و گەشەی ئابوری بەردەوام، كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانی عیراق دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە كە بتواندرێت بۆ شار و پارێزگاكانی دیكە لە سەرانسەری وڵات دووبارە بكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18