مەكتەبی راگەیاندن كتێبی راگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری كوردی چاپكردەوە
ی ن ک 12:14 PM - 2023-10-09كتێبی راگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری كوردی (1975-1991)
كتێبی راگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری كوردی (1975-1991)، كە لە نووسینی د. ئەرسەلان بایزە، لەلایەن مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە چاپكرایەوە.
كتێبی راگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری كوردی (1975-1991)، نامەی ماجستێری د. ئەرسەلان بایزە كە لەساڵی 2000 بۆ یەكەمجار چاپكراوە و لە ساڵی 2023 شدا لەلایەن مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییەوە بۆ جاری دووەم چاپكرایەوە، كتێبەكە لێكۆڵینەوەیەكی بەپێزە لە هەناوی ئەزمونی راگەیاندن و هەڵسەنگاندنی رەوتی ئەدەبی شۆڕشگێڕی بەرەنگاری كوردستانەوە.
ئەم دەقە هەم لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمی و هەم گێڕانەوەی شایەتێكی واقیعی و هەمیش رێزگرتنێكی خنجیلانەی مەكتەبی راگەیاندنە لە تێكۆشانی لەمێژینەی هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز لە كایەی راگەیاندن و رۆشنبیری یەكێتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا.
كتێبی راگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری كوردی (1975-1991)، لە سێ فەسڵ و 321 لاپەڕە پێكدێت كە بریتین لە:
فەسڵی یەكەم:
زەمینە خۆشكردنە بۆ باسی رۆژنامەگەری و مێژوی ئەم چەشنە رۆژنامەگەری و راگەیاندنە لەناو كورددا و پەیوەندی و تێكەڵی راگەیاندن و ئەدەب بەگشتی و لەلای كورد بەتایبەتی دەردەخات.
فەسڵی دووەم:
باس لەو ماوەیەی مێژووی راگەیاندنی شۆڕش دەكات كە كراوە بەچوارچێوەی لێكۆڵینەوە، (1991-1975) و سیمای مێژووی كورد لە رووی سیاسییەوە و ماوەی ئەم چەند ساڵە باسدەكات، لەهۆكانی راگەیاندنی شۆڕش لەو ماوەیەدا دەدوێت، هەروەها لە (رۆژنامە، رادیۆ، شانۆ، شیعر و چیرۆك) دەدوێت لەوماوەیەدا و خاسیەتی سیاسی و هونەریان دەردەخات.
فەسڵی سێیەم:
باس لە بەردەوامی كارتێكردنی ئەو ماوەیە بەسەر راگەیاندنی ئێستای كوردیدا دەكات و زیندوویی هونەر و ئەدەب و كاری قوڵیان بەسەر مێژووی لەمەودوای ئەو بابەتە دەردەخات لە كاری راگەیاندن و هونەری ئەدەبی كوردی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18