كتێبی كارەساتی هەكاری چاپكرایەوە
کوردستان 11:10 AM - 2023-10-08كتێبی كارەساتی هەكاری
كتێبی كارەساتی هەكاری كە لە نووسینی نەوشیروان مستەفا ئەمین-ە، لەلایەن كوردستانی نوێ-وە جارێكی دیكە وەك خۆی و وەك دیكۆمێنتێكی مێژوویی دەخرێتە بەردەم خوێنەران و نەوەی تازە كە ئاگاداری ئەو كارەساتە جەرگبڕەی مێژووی گەلەكەمان نین و 2000 دانەی لێچاپكرایەوە.
كارەساتی هەكاری، تاوانێك لە مێژووی خەباتی رزگاری نەتەوەیی كورددا
رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە پێشەكی خۆیدا بۆ كتێبەكە نووسیویەتی: "لە ماوەی رابردوودا، قسەوباس لەسەر كارەساتەكە زۆر كرا، پاڵەوانانی خوڵقاندنی كارەساتەكە و غەدر لێكراوەكانی قسەی خۆیان كرد، كارەسات خوڵقێنەكان ناڕاستی و ناهەقی زۆریان كرد، چۆن ویستیان راستییەكانیان شێواند بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەكە، بۆیە كوردستانی نوێ بە پێویستی زانی جارێكی دیكە كتێبەكە وەك خۆی، وەك دیكۆمێنتێكی مێژوویی لە گەرمەی رووداوەكانەوە بڵاوبكاتەوە و بیخاتەبەردەم خوێنەران و نەوەی تازە كە ئاگاداری ئەو كارەساتە جەرگبڕەی مێژووی گەلەكەمان نین تاوەكو دوا حوكم هەر خۆیان بیدەن".
نەوشیروان مستەفا: هیچ رووداوێك هێندەی كارەساتی هەكاری برین و شوێنەواری بەجێنەهێشتووە
كتێبەكە سێ ساڵ پاش كارەساتەكە نووسراوە و نووسەرەكەی لە پێشەكی كتێبەكەدا دەڵێت: " لە تەمەنی شۆڕشی نوێدا هیچ رووداوێك هێندەی كارەساتی هەكاری برین و شوێنەواری بەجێنەهێشتووە و ئەوەندەی زیان لە شۆڕشی نوێی عیراق و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەداوە و ئەوەندە دژی سەركردە و لێپرسراو و رێبازە سیاسی و پێشمەرگەییەكەی یەكێتی و تەنانەت دژی شەهیدە سەروەرەكانشی نەبووە".
دەشڵێت: "لە ئەنجامی كارەساتی هەكاریدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیان سەركردە و كادری سیاسی و پێشمەرگەی هەڵكەوتوو و سەدان پێشمەرگەی دلێر و ئازای لەدەستدا و سەدان پارچە چەكی فەوتا، بێگومان زیانگەیاندن بە یەكێتی كە تەنها هێزی شۆڕشگێڕی سەرمەیدانی شۆڕشی كوردستان بوو، زەرەرێكی گەورە بوو لە جوڵانەوەی رزگاری نیشتمانیی گەلی كورد، بەڵام بەپێچەوانەی ویست و ئارەزووی دوژمن و ناحەزانەوە، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پشتیان نەكردە یەكێتی و هێزی پێشمەرگە، شۆڕش هەستایەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18