یارییه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌ به‌خشراوه‌ته‌ دكتۆر هاوكار

کوردستان 12:56 PM - 2022-06-22


له‌ پاڵه‌وانێتى جامى عه‌ره‌ب بۆ فۆتساڵ كه‌ یارییه‌كانى له‌ وڵاتى سعودیه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ، ئه‌ركى یارییه‌كى چاره‌نوسساز به‌خشراوه‌ته‌ ناوبژیوانێكى نێوده‌وڵه‌تى كورد ئه‌ویش هاوكار سالاره‌ .

له‌ وڵاتى سعودیه‌وه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت، دكتۆر هاوكار وتى ؛ یارییه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه‌و لیبیایه‌و ئه‌و یارییه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانه‌ به‌و پێیه‌ى سعودیه‌ى میواندار له‌ دۆخێك دایه‌ ته‌نیا بردنه‌وه‌ ده‌توانێت بیخاته‌ قۆناغى داهاتوو .

وتیشى فیكه‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9:30ـى شه‌و ده‌بێت به‌ كاتى كوردستان و لیژنه‌ى ناوبژیوانانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش ئه‌ركى ناوبژیوانى یاریگه‌یان به‌خشیوه‌ به‌ به‌نده‌ ( هاوكار سالار) و حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دى هاوڕێم .

یارییه‌كه‌ بریاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ى كه‌ناڵى سعودیه‌ى وه‌رزشى په‌خشبكرێت .

به‌شى وه‌رزش- تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو