کاپتنە کوردەکەی عیراق؛ بۆ یاری کوەیت ئامادەین
کوردستان 12:31 PM - 2022-06-22 copy56.jpg)
کاپتنە کوردەکەی هەڵبژاردەی فۆتساڵی کچانی عێراق ئامادەی هەڵبژاردەکەی بۆ یاری نیوەی کۆتایی هەڵبژاردەکەی لە پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا لە بەرامبەر کوەیت راگەیاند.
دانا دارا ؛ کاپتنی هەڵبژاردەی فۆتساڵی عیراق لە شاری جدەی وڵاتی سعودیەوە رایگەیاند، هەلبژاردەکەیان ئیرادەو ورەیەکی بەهێزیان هەیە پاش سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر فەلەستین و گەیشتن بە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
کاپتنە کوردەکە وتیشی ، ئێستا عیراق ناوێکی بەهێزەو هەمووان حسابی بۆ دەکەن پاش ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە نیوەی کۆتایی کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر کوەیت لەو قۆناغەدا یاری بکەن .
جێگەی بیرهێنانەوەیە ، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە ٩ کچە یاریزانی کوردی تێدایە .
تایبەت : هەرێز جەمال
هەواڵی زیاتر
-
باسكهى عیراق له سلێمانیه
03:02 PM - 2022-06-30 -
بەسرە میوانداری کەنداوى 25 دەکات
01:52 PM - 2022-06-30 -
كارهباو كهرخ یارى كۆتایی جامى عیراق ئهنجام دهدهن
11:46 AM - 2022-06-29 -
نهورۆز له بهسره یارى ماڵئاوایی ئهنجامدهدات
11:02 AM - 2022-06-29