تێنسزانه تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانى عیراق به‌ره‌و به‌حره‌ین فڕین
کوردستان 12:21 PM - 2022-06-22 copy.jpg)
هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى عیراق بۆ تۆپى سه‌رمێز ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداده‌وه به‌ره‌و مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین گه‌شتى كرد به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا كه یارییه‌كانى سبه‌ى پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وامه .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ، راهێنه‌رى تازه‌پێگه‌یشتوانى كچانى عیراق له لێدوانێكى تایبه‌ت ئاشكرایكرد ، عێراق به ئاستى كوڕان و كچان له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شداریكردووه ، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كوڕان به‌خشراوه به‌نده ( به‌لێن حه‌یده‌ر) و له‌سه‌ر ئاستى تیپى كوڕانیش هه‌ڵبژارده‌كه دوو یاریزانى كوردى تێدایه ئه‌ویش ئارۆو ئه‌شكانن .
وتیشى؛ پێش گه‌شته‌كه‌مان كه‌مپی مه‌شق و راهێنان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه كراوه‌ته‌وه‌و چاومان له ئه‌نجامى به‌رزه له‌و پاڵه‌وانێتییه كه وه‌ك پاڵاوتن بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ ته‌مه‌نى نۆزده ساڵان هه‌ژمار ده‌كرێت .
پاڵه‌وانێتیی خۆرئاواى ئاسیا له‌سه‌ر ئاستى كوڕان به‌حره‌ین وعمان وعیراق و فه‌له‌ستین و قه‌ته‌ر به‌شدارن و له‌سه‌ر ئاستى كچانیش به‌حره‌ین وعیراق و ئه‌رده‌ن وسوریا به‌شدارى ده‌كه‌ن .
به‌شى وه‌رزش- تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
باسكه‌ى عیراق له سلێمانیه
03:02 PM - 2022-06-30 -
بەسرە میوانداری کەنداوى 25 دەکات
01:52 PM - 2022-06-30 -
كاره‌باو كه‌رخ یارى كۆتایی جامى عیراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن
11:46 AM - 2022-06-29 -
نه‌ورۆز له به‌سره یارى ماڵئاوایی ئه‌نجامده‌دات
11:02 AM - 2022-06-29