نه‌ورۆزى تازه‌پێگه‌یشتووان میواندارى هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان 02:50 PM - 2022-06-20


له‌ یارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتوانى عیراق، له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ نه‌ورۆز میواندارى هه‌ولێر ده‌كات .

یارییه‌كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ سه‌عات 5:00ـى ئێواره‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت و به‌ یارى چوون هه‌ژمار ده‌كرێت .

تازه‌پێگه‌یشتوانى نه‌ورۆز یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا به‌شدارى خولى نایابى عێراق ده‌كه‌ن، بڕیاره‌ پاش ئه‌م یارییه‌ له‌ رۆژى شه‌ممه‌ له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه‌و ده‌ره‌نجامى براوه‌ى هه‌ردوو یاریش ده‌چێته‌ قۆناغى كۆتایی پاڵه‌وانێتى عێراق .


 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو