بردنه‌وه‌ عيراق ده‌خاته‌ نیوه‌ى كۆتایی

کوردستان 02:12 PM - 2022-06-20


هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى فۆتساڵى عیراق بۆ كچان له‌ دووه‌م یارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین یاریده‌كات و بردنه‌وه‌ش ده‌یخاته‌ قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی .

یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شارى جه‌ده‌ى وڵاتى سعودیه‌ ده‌بێت و له‌ ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ نیوه‌ى كۆتایی و شكستیش یارى پله‌به‌ندى پێنجه‌م و شه‌شه‌مى پێ ده‌كات .

هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌ نۆ یاریزانى كوردن له‌ یه‌كه‌م یارى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر به‌حره‌ین به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام تووشى شكست بوون .

به‌شى وه‌رزش

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو