مۆناکۆ رۆیشتنی سیسک فابریگاسی راگەیاند
فەڕەنسا 01:39 PM - 2022-06-18
ئەمڕۆ شەممە، مۆناکۆ رۆیشتنی سیسک فابریگاسی دێرینی ئیسپانی لە ریزەکانی خۆی راگەیاند.
گرێبەستی فابریگاس لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت.
مۆناکۆ لە بەیاننامەیەکی رهسمى رایگەیاندووە، یانەکە سوپاسی سیسک فابریگاس دەکات بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە یانەکە و هیوای سەرکەوتن بۆ داهاتووی بۆ دەخوازێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فابریگاس توخمێکی گرنگە لە گروپی مۆناکۆدا، پاڵەوانی جیهانی ٢٠١٠ ئەزموونەکانی گواستەوە بۆ گروپی لاوانی یانەکە، کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکانی پێشووی وەک ئارسناڵ و بەرشەلۆنە و چێڵسی بەدەستیهێناوە.
یانە فەرەنسییەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: "سیسک فابریگاس جێگەیەکی تایبەتی لەناو گروپی مۆناکۆدا دەپارێزێت و هەرگیز لە هاندانی هاوڕێکانی نەوەستاوە".
بهشى وهرزش- ئاژانسهكان
هەواڵی زیاتر
-
باسكهى عیراق له سلێمانیه
03:02 PM - 2022-06-30 -
بەسرە میوانداری کەنداوى 25 دەکات
01:52 PM - 2022-06-30 -
كارهباو كهرخ یارى كۆتایی جامى عیراق ئهنجام دهدهن
11:46 AM - 2022-06-29 -
نهورۆز له بهسره یارى ماڵئاوایی ئهنجامدهدات
11:02 AM - 2022-06-29