پێشمەرگەی سلێمانی بۆ نیوه‌ى كۆتایى

کوردستان 12:05 PM - 2022-06-18


لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەر لە کۆتا هەفتە خولەکە بلیتی گەیشتن بە  قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی کوردستانی مسۆگەرکرد

ئێوارەی هەینی ١٧-٦-٢٠٢٢ هەفتەی چوارەمی یاریەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی کوردستان بەڕێوەچوو  

لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە چوارەمین یاری خۆی لە شاری دهۆک بووە میوانی لاوانی یانەی گارە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لێ بردەوە، گۆڵەکانی لاوانی پێشمەرگە لە خولەکەکانی ٣٤، ٣٨، ٦٤ لە ڕێگەی یاریزانان (محمد عەباس بە ئاسیستی دانیار هەمزە ، دانیار هەمزە بە ئاسیستی کامۆ بەکر و رێڤان قاسم بە ئاسیستی ڕابەر جەمال) تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی یانەی گارە لە کۆتا خولەکەکان لە ڕێگەی هەریەک لە (بیلال عمر و ئاراس شەهاب)ەوە تۆمارکران.

 دوای ئەم بردنەوە گرنگە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٠ خاڵ و بە جیاوازی ٤ خاڵ لە سەرو خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی دەبیندرێت و بەر لە هەفتەی کۆتایی کە تیایدا چاوەڕوانە بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی لاوانی کوردستان گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین. 

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو