بایرن بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ : به‌م نرخه‌ لیڤا ده‌فرۆشین

ئیسپانیا 01:24 PM - 2022-06-16


بایرن میونشن پابەندە بە داوا داراییەکانیەوە، لەبەرامبەردا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی کە گۆڵکاری تیپەکەیە بەرەو بەرشەلۆنە.
 
لەم ڕووەوە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی یانە باڤارییەکە بە یەک جار داوای ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە بەرامبەردا دەستبەرداربوون لە لیڤاندۆڤسکی.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە ئەڵمانییەکە دووەم پێشنیاری یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردووەتەوە کە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆیە، جگە لە هاندانێکی دارایی دیکە.
 
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێیان وایە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بڕە پارەیەکی گەورەیە کە لەلایەکەوە لە توانا داراییەکانیان تێدەپەڕێت، هەروەها لەگەڵ دۆسیەی لیڤاندۆڤسکی ناگونجێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەستێرە پۆڵەندییە خەریکە جارێکی دیکە توڕەیی خۆی بەرامبەر بە بەرپرسانی بایرن میونشن بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پاڵیان  دەستبەرداری بن، بەتایبەتی کە بەنیازی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا نییە بۆ بەشداریکردن لە کەمپی پێش وەرز.
 
“سپۆرت” ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنە و لیڤاندۆڤسکی هەبووە سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم.

به‌شى وه‌رزش

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو