‎لەسلێمانی ڕاهێنەرانی بالە دەتوانن بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن

کوردستان 11:26 AM - 2022-06-16



بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی, یەکێتی بالە عیراق _ لقی سلێمانی بەسەرپەرشتی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی، خولی ڕاهێنەری بۆ یاری بالە دەکاتەوە.

خولەكە لەلایەن وانەبێژی نێودەوڵەتی (دكتۆر جواد میهركان )ی ئێرانی دەوترێتەوە و بەشداربوان دەتوانن بڕوانامەی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

خولەکە بڕیارە لەڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٠ دەست پێ بکات تاكو ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٥ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەردەوام دەبێت.

مەرجەکانی بەشداربون:       


                   ١_ڕاهێنەر دەبێت پشگیری یانەكەی پێبێت                   
  ٢-پابەندی وانەكان بێت و لەکاتی تاقی کردنەوە نمرەی دەرچون بەدەست بهێنێت                                       ٣-سەرجەم وانە تیۆرییەکان لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و وانە پراکتیکیەکان لەهۆڵی یانەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت                                                
٤-كاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی دووشەممە وانەی تییۆری لەهۆلی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وكات ژمێر٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ 
وانەی پراكتیكی لەهۆڵی پێشمەرگە دەبێت                          
٥-لەلایەن یەكێتی بالەی سلێمانییەوە بڕی (٢٥،٠٠٠)بیست وپێنج هەزاردینار وەردەگیرێت بۆ قرتاسیەو درێس و پێداویستیەكان و بەشێک لەخەرجی 
وانەبێژ و کۆفی برێکی ڕۆژانە.                                                   
٦-هەریانەیەك پێویستە یەك ڕاهێنەر بنێرێت لەحاڵەتی دوو بەشداربووی یەک یانەدا، دەبێت كچێك و کوڕێك بێت.

۷_ بەشداربوان پێویستە پشتگیری یانەکەیان بەنوسراوی فەرمییەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە لەڕێگەی وەتس ئاپەوە

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو