٦٠ فێرخواز بوونه‌ خاوه‌ن بروانامه‌ى راهێنه‌رى تۆپى ده‌ست

کوردستان 10:05 AM - 2022-05-25


دوای سێ رۆژ لە وانە تیۆری و پراکتیکیەکانی خولی راهێنەری بۆ تۆپی دەست لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کە ٦٠ کچ و کوڕی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداربون، دوای تاقی کردنەوەی بەشداربوان کۆتایی هات بەخولەکەو بڕوانامەی بەشداربون دابەشکرا بەسەر ئامادەبواندا.

 خولی راهێنەری بۆ تۆپی دەست  کە بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی سەرپەرشتی ده‌كر بەهاوکاری یەکێتی تۆپی دەستی عێراق و لقی سلێمانی بوو .

وانەکان لەلایەن وانەبێژو ڕاهێنەری نێودەوڵەتی(زافر ساحب) بەیاریدەدەری دکتۆر (ئاوات ئەحمەد فەقێ) دەوترانه‌وە.

به‌شى وه‌رزش

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو