په‌یامێك له‌ باشترین یاریزانى خولى نایابى كوردستانه‌وه‌

کوردستان 12:32 PM - 2022-05-24


سوپاس بۆ خوای باڵادەست

بونم بەباشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان پیرۆزە دەکەم لە ستافی ڕاهێنەران و یاریزانانی هاوڕێم لە یانەی سیروانی نوێ ، بەبونی ئەوان من بومە باشترین یاریزانی خولەکە بەڵام لەڕاستیدا ئەوان باشترینی ڕاستەقینەن و پاڵەوانی هەمیشەین.

سوپاسی تەواوی ئەو برایانە دەکەم کە منیان بەباشترین زانیوە و دەنگیان پێداوم ، بەهیوای ئەوەی لەجێگەی متمانەی ئێوەی ئازیزدا بم .

گەیشتنم بەم قۆناغە و هەڵبژاردنم بەباشترین یاریزان پیرۆز دەکەم لەو کەسانەی هەموو کات پشتگیر و پاڵپشتم بوون ، ئەو کەسانەی ڕێگای سەختیان بۆ ئاسان دەکردم و دەستیان دەگرتم و پاڵپشتم دەبون.

ئاریان جەوهەر
یاریزانی یانەی سیروانی نوێ

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو